"سێبەری سەدام باڵدەکێشێت"
شیکاریەکی فۆریین پۆلیسی سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی عێراق

- 11/11/2019 10:46:00 PM 5974 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

رۆژنامەی فۆریین پۆلیسی، لە بابەتێکی شیکاریی رەخنەییدا سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی عێراق و بەرزبونەوەی ئامارەکانی توندوتیژی، لە دروستبونی حکومەتی تاكرەو لە عێراق  هۆشداری دەدات.

لە بابەتێکی رۆژنامەکەدا کە بەناونیشانی" سێبەرەکانی سەدام" بڵاوکراوەتەوە و لێدوانی چەندین بەشداربوی خۆپیشاندانەکان ئاماژەی پێکراوە و یەکێک لە خۆپیشاندەران دەڵێت" هێزە ئەمنیەکان هەرەشەیان لێکردوم و پێیان وتوم ئەگەر بگەڕێیتەوە بۆ پردی ئەحرار دەتکوژین".

رۆژنامەکە لە شیکردنەوە رەخنەییەکەیدا نوسویەتی" ئەزمونێکی لەو جۆرە شتێکی زۆر ئاساییە بۆ عێراقیەکان و پێی راهاتون، لەگەڵ درێژبونەوەی خۆپیشاندانەکان بۆ مانگی دوەم حکومەتی عێراقی زیاتر بەرەو خۆسەپێنی و زۆرداری دەڕوات".

لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بە کاردانەوەی توندی هێزە ئەمنیەکان کراوە بەرامبەر بە تیمە پزیشکیە فریا گوزاریەکان، کە لەکاتێ پێکدادانەکاندا هەوڵیان داوە بەهانای بەرکەوتوان و بریندارەکانەوە بچن.

"تەنانەت مەیدانی تەحریش،  پەناگەیەکی ئارامە بۆ خۆپیشاندەران وەک مەیدانی گرتن و لێدان و بێسەروشوێنکردنی خۆپیشاندەران بەکاردەهێنرێت لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە کە لەژێر ناوی بەرنگاربونەی تێرۆردا بە شوناسی و بەرگی جیاوە ڕوبەڕویان دەبنەوە" لە راپۆرتەکەدا وا نوسراوە.

 

ئەوە لەكاتێكدایە، حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانی نەسڕ (42 کورسی لە کۆی 329 کورسی پەرلەمانی) سەبارەت بە هەوڵی دوێنێ هێزە ئەمنییەکانی عێراق بۆ بڵاوەپێکردنی ناڕەزاییەکان لە تویتەر باسی لەوەکردوە، خەڵكی عێراق بۆ لەناوچونی رژێمەکەی سەدام حسێن قوربانییەکی زۆری بۆ روبەڕوبونەوە و کۆتایی پێهێنانی بەخشی، خەڵک قوربانیدا بۆ ئازادبون و مافی دیاریکردنی سیستەمی حکومڕانی.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP