سەدر پەیامێکی توندی ئاراستەی ئەمریکا کرد

- 11/11/2019 10:28:00 PM 14488 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدر رایگەیاند، ئەگەر ئەمریکا جارێکی تر، دەستوەردان لەکاروباری عێراق بکات، ئەوا بە فەرمانی خۆی خۆپیشاندانێکی ملیۆنی لە دژیان رێکدەخات.

موقتەدا سەدر لە پەیامێكدا لە تویتەر ئاماژەی بەوەکردوە، رێگانادەین ئەمریکا عێراق وەک سوریا لێ بکات، و بیکاتە گۆڕەپانی ململانێ.

سەرۆکی رەوتی سەدر وتوشیەتی، ئێمە داوای هەڵبژاردنی پێشوەختەمان کرد، بەس لەژێر سەرپەرشتی ئەمریکا نا.

راشیگەیاند، وڵاتەکەمان پێویستی بە وڵاتە گەورەکان نیە و گەل خۆی بڕیاردەدات.

ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنی کۆشکی سپی ئەمریکا، لە بەیانامەیەکدا رایگەیاند،  پێویستە هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق ئەنجامبدرێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP