لەپەیوەندیەكی تەلەفۆنیدا سەرۆکی روسیاو راوێژکاری ئەڵمانیا دۆخی سورییان تاوتوێکرد

- 11/11/2019 10:14:00 PM 1637 جار خوێندراوەتەوە

خەندان - 

سەرۆکی روسیاو راوێژکاری ئەڵمانیا لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا، گفتوگۆیان لەسەر رەوشی سوریا و گەڕانەوەی ئاوارەکان کرد.

کۆشکی کرملین لەبەیانامەیەکدا رایگەیاند، لە پەیوەندییە تەلەفونیەکەدا، ڤلادمیر پۆتین و ئەنگێڵا مێرکڵ باسی رەوشی مافەکانی مرۆڤیان لە سوریا کرد، بەتایبەت پرۆسەی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆزێدی خۆیان.

هەروەها هەردو سەرۆک باسیان لە رەوشی لیبیا کرد، و داوایانکرد لایەنەکان بەبێ مەرج شەڕ رابگرن.

هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەكە،"هەردولا گفتوگۆیان لەبارەی پرۆژەکەی ئەڵمانیا کرد، بۆ چارەسەری ئاشتیانەی قەیرانی لیبیاو کۆکردنەوەی هێزە ناکۆکەکان.

ئاماژە بەوەشكراوە، تەوەرێکی تری گفتوگۆی نێوان مێرکڵ و پۆتین، باسکردن بو لە کێشەی ئۆکرانیا وچۆنیەتی چارەسەکردنی.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP