بەپەلە

وتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانان سەردانی رۆژئاڤای کوردستانی کرد

- 11/11/2019 9:35:00 PM 1988 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانان، سەردانی رۆژئاڤای کوردستانی کرد و رایگەیاند، بەردەوامن لە کاری هاوبەش لەگەڵ هەسەدە.

ژەنەڕاڵ مایلیز کاگینس، وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی شەڕی دژی داعش، لە کۆنفراسێکی رۆژنامەنوسیدا لەگەڵ مستەفا بالی بەرپرسی راگەیاندنی هەسەدە، رایگەیاند، زانیاری لەسەر ئەو هێزانە کۆدەکەینەوە کە هاوشانی تورکیا شەڕ دەکەن.

وتیشی، چیتر ئەرکی ئێمە پاراستنی سنورەکان نیە، بۆیە هێزەکانمان کشاندۆتەوە بۆ دێرەزور و حەسەکە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەرخودانی هەسەدە لەیاد ناکەین، و هەماهەنگیمان لەگەڵ هەسەدە بەردەوام دەبێت.

وتەبێژی هاوپەیمانان وتیشی، لەگەڵ هەسەدە گفتوگۆ لەسەر لەناوبردنی پاشماوەکانی داعش دەکەین، چونکە هێشتا لەهەندێک شوێن جموجوڵ و چالاکیان هەیە.

ئەمەش لەکاتێکدایە ماوەی مانگێک زیاترە سوپای تورکیا، هێرشی بۆ سەر رۆژئاڤای کوردستان دەستپێکردوە، و بەوهۆیەوە نزیکەی 300 هەزار کەس ئاوارەبون.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP