هەواڵی ئەمڕۆ

بەفەرمانی وەزیری كشتوكاڵ دەست بەسەر بەرهەمی قەدەغەكراودا دەگیرێت

- 11/11/2019 9:19:00 PM 2829 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بێگەد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە حكومەتی هەرێم لە نوسراوێكدا، داوای لەوەزارەتی ناوخۆ كردوە دەست بەسەر ئەو بەرهەمە قەدەغەكراوانەدا بگیرێ كە لە عەلوەكان كڕین و فرۆشتنی پێوە دەكرێت.

بەپێی نوسراوی ژمارە7023 كە واژۆی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی بەسەرەیەوە تیایدا هاتووە، دوای سەردانمان بۆ عەلوەی هەولێر تێبینمان كردوە كە چەندین بەرهەم لەلایەن وەزارەتی كشتوكاڵ قەدەغەكراوە، بەڵام هاوردە دەكرێت، بۆیە پێویستە ئەو بەرهەمانە دەستی بەسەردا بگیرێت.

لەنوسراوەكە باس لەوەشكراوە، لیژنەكانی پشكنینی بازار بەرپرسیارن لەجێبەجێكردنی بریارەكانی حكومەت.

هەروەها داوای كردوە، هەر بەرهەمێكی قەدەغەكرا لە عەلوەكان كرین و فرۆشتنی پێوەبكرێت، راستەوخۆ دەستی بەسەردا بگیرێت و سزای دارایی خاوەنی شوێنەكە بدرێت.



بریارەكە لە 1ی تشرینی دوەم چۆتە بواری جێبەجێكردن.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP