رێگایەکی نوێ بۆ ئاشکراکردنی ئالودەبوانی مادەی هۆشبەر دۆزرایەوە

- 11/11/2019 6:38:00 PM 2516 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لە توێژینەوەیەکدا، زانایان رێگایەکی زانستی نوێ بۆ ئاشکراکردنی ئالودەبوانی دەرمانی بێهۆشکەر دەدۆزنەوە.

لەو توێژینەوەیەدا کە لە ژۆرنالی (The Journal of Analytical Toxicology) بڵاوکراوەتەوە، دەرکەوتوە لەرێگەی پەنجەمۆری تایبەتی کەسەکانەوە دەتوانرێت ئەوە بزانرێت کە کەسەکە بەکارهێنەر و/ یاخود ئالودەی مادە هۆشبەرەکانە.
Image result for fingerprint gif'
دەستەی توێژەرانی ئەو دۆزینەوەیە نمونەی پەنجەمۆری 50 کەسیان وەرگرتوە کە بەکارهێنەری مادە هۆشبەرەکان نین لەگەڵ 10 کەسی دیکە کە بەکارهێنەری مادە هۆشبەرەکانن، لە ئەنجامی توێژینەوەکەدا توانیویانە ئەو کەسانە جیا بکەنەوە کە بەکارهێنەر یاخود ئالودەی مادە هۆشبەرەکانن.

ئاماژە بەوەشدراوە، بۆ دڵنیابون لە ئەنجامەکان داوا لە بەشداربوانی توێژینەوەکە کراوە دەستیان بە سابون بشۆن تاکو دڵنیا بن لە ئەنجامی بەرکەوتنی راستوخۆی مادە هۆشبەرەکاندا بوە یاخود نا، لەگەڵ ئەوەشدا هەر هەمان دەرئەنجامی هەبوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP