پەرلەمانی کوردستان بڕیار لەسەر دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست دەدات

- 11/11/2019 4:02:00 PM 95288 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
بڕیاری دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست لەهەرێمی کوردستان تاوتوێدەکرێت

پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەسەر پێشنیازی چەند یاسا و بڕیارێک دەکات، یەکێک لەوانەش بڕیاری دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەستە لەهەرێمی کوردستان.
خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازی یاسای پاراستنی بەرهەمە خۆماڵیەکان، یاسای بەرنگاربونەوەی بەقاچاغبردنی نەوت و بیمەی کشتوکاڵی دەکرێت

بەپێی کارنامەی دانیشتنەکە، پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازی یاسای پاراستنی بەرهەمە خۆماڵیەکان، یاسای بەرنگاربونەوەی بەقاچاغبردنی نەوت و بیمەی کشتوکاڵی دەکات.

هەروەها لەدانیشتنەکەدا سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم، راپۆرتێک لەسەر دوبارە تەعریبکردنی ناوچە کێشە لەسەرەکان، و مەترسیەکانی هەمواری دەستوری عێراق دەخاتەڕو.

لەبەشێکی دیکەی دانیشتنەکەدا ئاڵوگۆڕ لە ئەندامانی لیژنەکانی پەرلەماندا دەکرێت،  هەروەها بیرۆکەی پەرلەمانتارێکی یەکێتی لەسەر چۆنیەتی شەفافکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستان دەخرێتەرو.

هاوکات ئەمڕۆ سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان داوای لە ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان کرد لە دانیشتنی کاتژمێر 11:00ی رۆژ چوارشەممە ئامادەبن.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP