ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان بۆ 500 هەزار بەرمیل بەرزبوەتەوە

- 11/11/2019 2:20:00 PM 2626 جار خوێندراوەتەوە

خەندان -       

ناوەندی روپێوی ئابوری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (Mees) رایگەیاند، لەمساڵدا بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان بەبڕی 75 هەزار بەرمیل لەڕۆژێکدا زیادیکردوە، بەوەش کۆی گشتی بەرهەمی نەوتی هەرێمی کوردستان نزیک دەبێتەوە لە 500 هەزار بەرمیل نەوتی خاو لە رۆژێکدا.
بەهۆی هەڵکەندنی بیرە نەوتی نوێوە لەهەرێمی کوردستان ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی ساڵی داهاتو 2020دا بۆ 500 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرزدەبێتەوە

 

ناوەندی روپێوی ئابوری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (Mees)  لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندوە، "بەهۆی هەڵکەندنی بیرە نەوتی نوێوە لەهەرێمی کوردستان ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی هەرێمی کوردستان لە ساڵی داهاتو 2020دا بۆ 500 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرزدەبێتەوە".
یەكەمجارە قەبارەی بەرهەمهێنانی نەوت لەهەرێمی كوردستان لە ئاستی 500 هەزار بەرمیل لەرۆژێکدا نزیك دەبێتەوە، لەدوای ئەوەی هەرێمی كوردستان لە16ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017

 

ئەوە یەكەمجارە قەبارەی بەرهەمهێنانی نەوت لەهەرێمی كوردستان لە ئاستی 500 هەزار بەرمیل لەرۆژێکدا نزیك دەبێتەوە، لەدوای ئەوەی هەرێمی كوردستان لە16ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017 دا كێڵگە نەوتییەكانی بای حەسەن و هاڤانای لەدەستدا.

بەرزبونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە چەندین كێڵگەی نەوتی، بەتایبەتی لە كێڵگەی خۆرمەڵە بوەتە هۆكاری بەرزبونەوەی تێكڕای بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی كوردستان.
لە کۆتایی ئەمساڵدا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان دەگاتە 490 هەزار بەرمیل لەرۆژێکدا

 

ناوەندی روپێوی ئابوری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (Mees) باسی لەوەشکردوە، لە کۆتایی ئەمساڵدا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان دەگاتە 490 هەزار بەرمیل لەرۆژێکدا، ساڵی داهاتوش ئەو ئاستە بەرزدەبێتەوە و 500 هەزار بەرمیل لەرۆژێکدا تێدەپەڕێنێت.

نیشانەکردن :

# نەوت

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP