هەواڵی ئەمڕۆ

نرخی نەوتی خاو بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆوەبینی

- 11/11/2019 12:14:00 PM 1380 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-       

نرخی نەوتی خاو بەڕێژەی لەسەدا یەک دابەزینی بەخۆیەوە بینی، ئەوەش بەهۆی ئەوەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رەتیکردەوە بەتەواوەتی باج لەسەر کاڵاکانی وڵاتی چین لاببات.
رەزامەندیم لەسەر لابردنی باجە گومرکیەکان لەسەر کاڵا و بەرهەمەکانی چین دەرنەبڕیوە

 

دوێنێ یەکشەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند، "رەزامەندیم لەسەر لابردنی باجە گومرکیەکان لەسەر کاڵا و بەرهەمەکانی چین دەرنەبڕیوە"، ئەوەش هۆکاربو بۆ کەمکردنەوەی گەشەسەندنی ئابوری گەورەترین وڵات لەڕوی ئابورییەوە لە جیهاندا.
نرخی نەوتی خاوی برێنت 63 سەنت نزمبوەتەوە لە دوایین مامەڵەدا بە 61.88 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکراوە

 

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ دوشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت 63 سەنت نزمبوەتەوە لە دوایین مامەڵەدا بە 61.88 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکراوە، واتە بەڕێژەی %1.01 دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.
نرخی نەوتی خاوی تەکساس 58 سەنت دابەزیوە و بە 56.66 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێکراوە

 

لە هەمانکاتدا نرخی نەوتی خاوی تەکساس 58 سەنت دابەزیوە و بە 56.66 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێکراوە، واتە بەڕێژەی %1 دابەزیوە.

جەنگی بازرگانی لەنێوان واشنتۆن و پەکین بۆ ماوەی 16 مانگە بەردەوامی هەیە، کە دو گەورەترین وڵاتی زلهێزی جیهانن لەڕوی ئابورییەوە، هەر ئەمەش وایکردوە خواست لەسەر نەوتی خاو کەمبێتەوە و گەشەسەندنی بازاڕی ئابوری بەشێوەیەکی بەرچاو خاوبێتەوە.

نیشانەکردن :

# نەوت

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP