بەپەلە

ئەمڕۆ موچەی وەزارەتێک دابەشدەکرێت

- 11/11/2019 8:36:00 AM 32679 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دابەشکردنی موچەی مانگی ئابی ئەمساڵ دەستیپێکردوە و ئەمڕۆ موچەی وەزارەتێک دابەشدەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە خەندان-ی راگەیاند، ئەمڕۆ موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت.

پێنجی هەمو مانگێک وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستبەدابەشکردنی موچە دەکات، سەرەتا وەزارەتی پێشمەرگە و پاشان پەروەردە و تەندروستی دابەشدەکرێت.

وەزارەتی دارایی مانگە بە دو قۆناغ دەستبەدابەشکردنی موچەی فەرمانبەران دەکات، قۆناغی یەکەم پشت بە داهاتی نەتی فرۆشراو دەبەستێت، قۆناغی دوەمیش لەو پارەیە دابەشدەکرێت کە لە بەغداوە دەگاتە هەرێمی کوردستان.

عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان هەفتەی رابردو لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندبو، پاش به‌دواداچون و لێکۆڵینه‌وه‌ بۆ داهاتی نه‌وتی مانگی پێشو به‌ پشتبه‌ستن به‌ داتای حکومه‌تی هه‌رێم و کۆمپانیای سۆمۆی عێراقی، ڕۆژانه‌  هه‌رێمی کوردستان 441 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌ کردوه‌. 

ئاماژەی بەوەشکرد،  کۆی مانگه‌که‌ هەرێمی کوردستان نزیکه‌ی 13 ملیۆن به‌رمیل نەوتی فرۆشتوە، ئه‌و پاره‌یەشی دراوه‌ به‌ وه‌زاره‌تی دارایی 300 ملیۆن دۆلاره‌، واتا له‌ هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وت ته‌نیا 22.67  دۆلار شه‌ست دراوه‌ته‌ وه‌زاره‌تی دارایی.   

سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان باسی لەوەشکردوە، "ماوه‌ی سێ ساڵه‌ نرخی نه‌وت و بڕی هه‌نارده‌ هه‌رچه‌ند بوبێت نزیکه‌ی 300 ملیۆن دۆلار دراوه‌ به‌ وه‌زاره‌تی دارایی بۆ موچه‌، بۆچونمان رونبوه‌ له‌سه‌ر خراپی سیاسه‌تی نه‌وت و ئێستاش ‌کۆی ئه‌م سه‌رنج و ره‌خانه‌مان له‌سه‌ر سیاسه‌تی نه‌وت بۆ کابینه‌ی نوێ ئاماده‌کردوه‌".  


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP