خەندان وردەکاری هەمواری یاسای خانەنشینی عێراق بڵاودەکاتەوە

- 11/10/2019 4:05:00 PM 70686 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەکەمی بۆ هەمواری یاسای خانەنشینی عێراق کرد، ئەگەر هەموارەکە پەسەندبکرێت 210 هەزار کەس دادەمەزرێنرێن.
یاساکە هەلی دامەزراندن بۆ 139 هەزار کەس لەرەگەزی نێر، و 63 هەزارکەس لە رەگەزی مێ دەڕەخسێنێت

 

پەرلەمانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردوە، یاساکە هەلی دامەزراندن بۆ 139 هەزار کەس لەرەگەزی نێر، و 63 هەزارکەس لە رەگەزی مێ دەڕەخسێنێت، ئەوەش بە خانەنشینکردنی هەموو ئەو فەرمانبەرانەی تەمەنیان گەیشتۆتە 60 ساڵ.

بەپێی هەمواری یاساکە کە هەفتەی رابردو لەلایەن حکومەتەوە ئاراستەی پەرلەمانکرا، تەمەنی خانەنشینی لە 63 ساڵەوە کەمدەکرێتەوە بۆ 60 ساڵ، بەڵام ئەم بڕگەیە مامۆستایانی زانکۆکان و دادوەران وپزیشکان و فڕۆکەوانەکان ناگرێتەوە.
لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق لە راپۆرتێکدا داوایکردوە، کەمترین موچەی خانەنشینی لە 400 هەزارەوە بکرێتە 600 هەزار دینار

 

سەرکەوت شەمسەین، پەرلەمانتاری عێراق لە فەیسبوکی خۆی بڵاویکردەوە، کە لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق لە راپۆرتێکدا داوایکردوە، کەمترین موچەی خانەنشینی لە 400 هەزارەوە بکرێتە 600 هەزار دینار.
هەرکەس تەمەنی  45 ساڵ بێت و 15 ساڵ خزمەتی هەبێت دەتوانێت داوای خانەشینی بێت

 

هاوکات هەرکەس تەمەنی  45 ساڵ بێت و 15 ساڵ خزمەتی هەبێت دەتوانێت داوای خانەشینی بێت، بەڵام لیژنەی یاسایی لە راپۆرتی خۆی داوایکردوە هەرکەسی تەمەنی 45 ساڵ بێت و 10 ساڵ خزمەتی هەبێت، بەمەرجێک پارەی 5 ساڵەکە بدات بتوانێت داوای خانەشین بکات.
خانەشینی بەرپرسانی باڵا
هەربەرپرسێکی حکومەت و پەرلەمان و پلە تایبەتەکان ئەگەر تەمەنی بگاتە 50 ساڵ و 15 ساڵ خزمەتی هەبێت بە سەدا 80٪ موچەکەی خانەشنین دەبێت

 

بەپێی یاسای خانەنشینی ئێستای عێراق، هەربەرپرسێکی حکومەت و پەرلەمان و پلە تایبەتەکان ئەگەر تەمەنی بگاتە 50 ساڵ و 15 ساڵ خزمەتی هەبێت بە سەدا 80٪ موچەکەی خانەشنین دەبێت، بەڵام سەرکەوت شەمسەدین دەڵێت بەپێی هەموارەکە موچەی خانەشنینی پلە تایبەتەکان و بەرپرسانی حکومەت و پەرلەمان لە دوملیۆن تێپەڕناکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، رەنگە رۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە (14ی مانگ)، یان هەفتەی داهاتو لەپەرلەمان دەنگی لەسەر بدرێت و جێ بەجێبکرێت.

یاسای خانەنشینی یەکگرتوی عێراق لە ساڵی 2014  لە پەرلەمانی عێراق پەسەندکراوە، بەپێی یاساکە هیچ خانەنشینێک نابێت، موچەکەی لە 400 هەزار دینار کەمتربێت.
لەناو بەرپرسانی باڵاشدا تەنیا ئەو کەسانە خانەشین دەبن، کە تەمەنیان گەیشتوەتە 50 ساڵ و 15 ساڵ خزمەتیان هەیە

 

هەروەها لەناو بەرپرسانی باڵاشدا تەنیا ئەو کەسانە خانەشین دەبن، کە تەمەنیان گەیشتوەتە 50 ساڵ و 15 ساڵ خزمەتیان هەیە.

ئەمەش لەکاتێکدایە ماوەی 17 رۆژە خۆپیشاندان لە بەغدا و بەشێکی تر لە شارەکان بەردەوامە، یەکێک لە ناڕەزایتیەکانی خۆپیشاندەران زۆری موچەی بەرپرسان، و خانەشین بونیانە بە موچەیەکی زۆر.

لەبەرامبەر داوکاری خۆپیشاندەرانیشدا عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڵێنی چەندین چاکسازی داوە، یەکێک لەوانەیش کەمکردنەوەی موچەی پلە باڵاکانە بۆ نیوە.

بەڵام بەڵێنەکان خۆپیشاندەرانیان رازی نەکردوە و بەردەوامن لە خۆپیشاندان، تا ئێستاش زیاتر لە 300 کەس کوژران و زیاتر لە 15 هەزار کەسیش برینداربون.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP