خەندان-
لە پەخشی راستەوخۆدا گەنجێکی ئۆکرانی گوێی رۆژنامەنوسێکی راکێشا و تۆمەتباریکرد بە "سیخوڕیکردن بۆ روسیا".
لە گفتوگۆیەکدا لەسەر چارەنوسی دونباس لە باکوری ئۆکرانیا تاراس ئەلیکۆ، رێکخەری جوڵانەوەی خۆبەخشانی ئۆکرانیا رۆژنامەنوس رۆسلان کۆتسبای تۆمەتبارکرد بە سیخوڕیکردن بۆ روسیا و هەستا بە توندی گوێی راکێشا.
بەرنامەکە بە سەدان هەزار کەس بینویانە و پێشکەشکارەکەش هیچ کاردانەوەیەکی ئەوتۆی لەبەرامبەر ئەو روداوە نەبو.
ئوکرانیا دوەم وڵاتی گەورەی ڕۆژھەڵاتی ئەوروپایە، لەگەڵ ڕوسیا لە ڕۆژھەڵاتەوە، بیلاڕوس لە باکور، پۆڵەندا، سلۆڤاکیا و ھەنگاریا لە رۆژاواوە، رۆمانیا و مۆلدۆڤا لە باشووری رۆژاواوە، و دەریای ڕەش و دەریای ئازووف لە باشورەوە ھاوسنورە.
لە نێوان ساڵانی ١٩٢٣-١٩٩١ زۆربەی ئوکرانیا بەشێک بو لە یەکێتیی کۆمارەکانی سۆڤیێتەوە و لە دوای ١٩٩١ ەوە جیابونەوە و سەربەخۆییان راگەیاند
ئوکرانیا ئەندامە لە یەکێتیی وڵاتە سەربەخۆکان، لە نێوان ساڵانی ١٩٢٣-١٩٩١ زۆربەی ئوکرانیا بەشێک بو لە یەکێتیی کۆمارەکانی سۆڤیێتەوە و لە دوای ١٩٩١ ەوە جیابونەوە و سەربەخۆییان راگەیاند.
لە دوای روخانی یەکێتی سۆڤیەت لە کۆتایی جەنگی سارد-دا، ئۆکرانیا لە ڕێگەی ریفەراندۆمەوە لە کۆتایی ساڵی ١٩٩١ دا لە روسیا جیابوەوە و سەربەخۆیی بەدەستهێنا، بەڵام دروستکردنی هەیکەلی حکومەتی نوێی ئۆکرانیا، هەر لە سەرەتاوە بە کیشمەکێشی ناوخۆیی دەستیپێکرد، بەوپێیەی لە ئۆکرانیادا نزیکی سەدا ٢٠ یان روسین و پاشماوەی یەکێتی سۆڤییەتی جارانن.
لە ئۆکرانیادا ژمارەی روسەکان زۆرە و کاریگەریان لەسەر رامیاری ئۆکرانیا هەیە
لە ئۆکرانیادا ژمارەی روسەکان زۆرە و کاریگەریان لەسەر رامیاری ئۆکرانیا هەیە، جگەلەوەی ئۆکرانیا وەکو وڵاتێکی بەرفراوان و گەورە شوێنێکی ستراتیژی گرنگی لە ناوچەکەدا هەیە.
روسیا چاوی لە ناوچەی ستراتیژی نیمچە دورگەی کریمیا هەبوە و لەبنچینەدا بەهی خۆی دەزانێت، هەروەکو بنکەی دەریایی روسیا بەبەردەوامی لە شاری سیڤاستۆپۆلی نیمچەدورگەی کریمیا بوە، هەروەها کریمیا بۆ روسیا وەکو دەروازەیەکە بۆ دەریای رەش و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.