بەپەلە

عەبادی وەڵامی هۆشیار عەبدوڵا دەداتەوە

- 11/10/2019 2:30:00 PM 56933 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

نوسینگەی راگەیاندنی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشوی عێراق لەرونکردنەوەیەکدا وەڵامی هۆشیار عەبدوڵا ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەفراکسیۆنی گۆڕان دایەوە کە رایگەیاندبو، عەبادی موجامەلەی بارزانی کردوە بۆئەوەی بۆ خولێکی دیکە هەڵبژێردرێتەوە.
ئەو دەنگۆیانە بەشێکن لە هەڵمەتی دژایەتیکردنی پێگەی نیشتیمانی حەیدەر عەبادی کە لەلایەن زۆربەی حزبە بەهێزەکانی دەسەڵاتەوە جێبەجێدەکرێت

لەراگەیەنراوەکەی عەبادیدا هاتوە، ئەو دەنگۆیانە بەشێکن لە هەڵمەتی دژایەتیکردنی پێگەی نیشتیمانی حەیدەر عەبادی کە لەلایەن زۆربەی حزبە بەهێزەکانی دەسەڵاتەوە جێبەجێدەکرێت، بەتایبەتیش بەهۆی ئەوەی عەبادی لەخۆپیشاندانەکاندا لایەنگری خەڵکی عێراقی کردوە.

لەبەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەدا هاتوە، رای گشتی  ئاگاداری سیاسەتی عەبادییە کەتێیدا وەک بەشێک لەئەرکی نیشتیمانی سەرۆکایەتی ئیدارەی دەوڵەتی کردوە و لەپێناوی یەکخستنی تواناکان و نەهێشتنی رق و کینە لەنێوان چین و توێژەکانی کۆمەڵگادا کاریکردوە.

عەبادی وتوشیەتی، ئەوان پاش سەرهەڵدانی قەیرانی ئابوریى و حکومەتێکی قەرزار و سەرهەڵدانی مەترسی داعش ئەو بەرپرسیارێتییەیان وەرگرتوە، بۆیە پێویستیان بەموجامەلەی کەس نیە.

 

لەبارەی خۆپیشاندانەکانی ئێستای عێراقیشەوە سەرۆک وەزیرانی پێشوی عێراق رایگەیاندوە کە راو بۆچونی ئەوان رون و ئاشکرایە و دژی گەندەڵین، لەگەڵ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی خۆپیشاندەراندان.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP