بەپەلە

ئەمڕۆ موچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

- 11/10/2019 8:10:00 AM 41308 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دابەشکردنی موچەی مانگی ئابی ئەمساڵ دەستیپێکردوە و ئەمڕۆ موچەی یەکەکانی 70و 80ی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە خەندان-ی راگەیاند، ئەمڕۆ موچەی هەریەکە لە  یەکەکانی 70و 80ی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

پێنجی هەمو مانگێک وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستبەدابەشکردنی موچە دەکات، سەرەتا وەزارەتی پێشمەرگە و پاشان پەروەردە و تەندروستی دابەشدەکرێت.

وەزارەتی دارایی مانگە بە دو قۆناغ دەستبەدابەشکردنی موچەی فەرمانبەران دەکات، قۆناغی یەکەم پشت بە داهاتی نەتی فرۆشراو دەبەستێت و قۆناغی دوەمیش لەو پارەیە دابەشدەکرێت کە لە بەغداوە دەگاتە هەرێمی کوردستان.

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی موچە پشتبە دو سەرچاوەی دارایی دەبەستێت، یەکەمیان، فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستانە بەشێوەی سەربەخۆ، دوەمیان ناردنی پشکی هەرێمی کوردستانە لە بەغداوە کە مانگانە 522 ملیار دینارە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP