بەپەلە

"سەرۆکی فرەنسا تاوانباری کوشتنی منە"
خوێندکارێکی زانکۆ لە بەردەم زانکۆی لیۆن گڕ لە گیانی خۆی بەردەدات

- 11/9/2019 11:16:00 PM 1553 جار خوێندراوەتەوە


 خەندان-

خوێندکارێکی زانکۆ لەبەردەم زانکۆی لیۆن لە فرەنسا، گڕ لە گیانی خۆی بەردەدات و لە نوێترین پۆستی فەیسبوکیدا نوسیویەتی" ماکرۆن و سارکۆزی بکوژی منن".

وەک لە پۆستەکەی فەیسبوکیدا دەردەکەوێت، ئەو خوێندکارە بەهۆکاری خراپی باری مادی پەنای بۆ خۆسوتاندن بردوە و لە نوسینەکەیدا دەڵێت" چیتر ناتوانم بە 450 یۆرۆ(نزیکی 496دۆلار) ژیان بگوزەرێنم".

هاوکات لە نوسینەکەیدا دەڵێت" ئیمانیۆل ماکرۆن، فرانسس هۆلاند و نیکۆلاس سارکۆزی و یەکێتی ئەوروپا بە تاوانباری کوشتنم دادەنێم، بەهۆی دروستکردنی نادڵنیایی لە داهاتوی هەمو کەسێکدا".

"وەرن با پێکەوە لەدژی فاشیزم  بجەنگین کە تەنها جیاکاری دەکات، و لە دژی لیبرالیزم بجەنگین کە تەنها نایەکسانی بەرپادەکات" لە پۆستەکەیدا وای نوسیوە.

بەگوێرەی سەرچاوە پزیشکیەکان، ناوبراو تا ئێستا لە ژیاندا ماوە و سەدا 90 لەشی سوتاوە.
 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP