ئەندامانی کوردی لیژنەی هەموارکردنەوەی دەستور زیادکرا

- 11/9/2019 10:54:00 PM 11007 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەندامانی کوردی نێو لیژنەی پێشنیارەکانی هەموارکردنەوەی دەستوری عێراق لە سێ کەسەوە بۆ شەش کەس زیادکران.

بەشێر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، نوسراویان ئاراستەی سەرۆکی پەرلەمان کردوە و ئەویش رەزامەندی نیشانداوە بە زیادکردنی سێ کەس بۆ لیژنەکە.

راشیگەیاند،"ئەو پەرلەمانتارە كوردانەی زیادکراون بریتین لەهەریەك لە رێبوار هادی و عەبدولباری مودەریس و د.جەمال کۆچەر.

رۆژی 28 مانگی رابردو پەرلەمانی عێراق لیژنەیەکی بۆ هەموارکردنەوەی دەستوری عێراق پێکهێنا و هەریەکە لە د.ڤیان سەبری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی و .جوان ئیحسان سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی و د. یوسف محەمەد سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان وەك ئەندامانی كورد لە لیژنەكە دیاریی كران.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP