بەپەلە

لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی بەغدا شەش کەس کوژران

- 11/9/2019 10:33:00 PM 1265 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

روانگەی عێراق بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی بەغدا شەش کەس کوژران.

لای خۆیەوە کەناڵی ئەلعرەبیە بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ توندوتیژی زۆر لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەکان رویداوە، بەتایبەت لە نزیک پردی سنک و گۆرەپانی خەلانی.

ئاماژەی بەوەشکردوە، دوکەڵی رەش ئاسمانی ناوچەکەی تەنیبو و هێزە ئەمنیەکان، غازی فرمێسکڕێژیان لەدژی خۆپیشاندەران بەکارهێنا.

ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر هێزە ئەمنیەکان بڕیاریاندابو، سەرجەم پردو رێگاکان بکرێنە و خۆپیشاندەران بەس لە گۆڕەپانی تەحریر بمێننەوە.

خۆپیشاندانەکانی عێراق 16 رۆژە بەردەوامە، بەپێی ئاماری کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ، تا ئێستا 301 کەس کوژران و زیاتر لە 15 هەزاریش بریندار بون.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP