نەتەوە یەکگرتوەکان داوا لە هاوڵاتیان دەکات لە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ ئاگاداریان بکەنەوە

- 11/9/2019 10:22:00 PM 584 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان لەعێراق داوا دەکات هاوڵاتیان لە پێشێکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ ئاگاداریان بکەنەوە بۆ ئەوەی کاری لەسەر بکەن.

لە راگەیاندراوێکدا كە وێنەیەكی گەیشتۆتە خەندان، نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان رایگەیاندوە، ئیمێڵێکی تایبەت تەرخان دەکەن، بۆدۆزینەوەی راستیەکان و بەتایبەت ئەوەی پەیوەستە بە خۆپیشاندانەکانی عێراقەوە.

لەمبارەوە، خاتو جینین هێنیس-پلاسخارت، نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ عێراق، وتی "من داوا لە هەر کەسێک دەکەم کە زانیاری لەسەر پێشێلکردن هەیە چی وەک شایەتحاڵ چی ئەوەی لە قوربانیانی بیستوە بە وێنە یان بە ڤیدیۆ بۆ ئێمەی بنێرن.

وتیشی، لەسەر چاودێریکردن و بە دیکۆمێنتکردنی پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ، و حاڵەتەکانی ڕفاندن و هەڕەشە و تۆقاندن، لەسەرتاسەری وڵاتدا بەردەوام دەبێت، و دەیانگەیەنێت بە لایەنە پەیوەندیدارەکان.

نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان ئاماژەی بەوەشکردو،ە هەرکەس زانیارییان بۆ بنێرێت زانیاریەکانی نهێنی و پارێزراودەبێت.

لە دو هەفتەی رابردودا یونامی دو راپۆرتی تایبەتی لەسەر پێشێلکارییە زەقەکان و سوکایەتیکردن بە مافەکانی مرۆڤەوە دەرکرد، لەگەڵ خستنەڕوی چەندان راسپاردەش بۆ حکومەت، سەبارەت بە پاراستنی مافەکانی مرۆڤ، لەو خۆپیشاندانە هێمنانەی کە داوای گۆڕانکاری دەکەن.

ئیمێڵ [email protected]


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP