سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ وەڵامی عەلی حەمە ساڵح دەداتەوە

- 11/9/2019 9:59:00 PM 29599 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان، وەڵامی عەلی حەمە ساڵح دەداتەوە، و دەڵێت پێویست ناکات بەرپرسانی گۆڕان فەشەلی یەکێتی و پارتی بخەنە سەرخۆیان و لەبری حکومەت وەڵامبدەنەوە.

کازم فاروق، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەیجی فەرمی خۆی نوسیویەتی تەحەداکەی شاسوار عەبدولواحید بۆ حکومەتە و پێویستە حکومەت وەڵامبداتەوە رەزامەندە یان نا نەک پەرلەمانتارانی گۆڕان.

ئاماژەی بەوەشکردوە، پێویست ناکات پرۆژە و پرۆپۆزەڵ بۆ ئەو بابەتە پێشکەش بکەن، چونکە ئەوان کۆمپانیا نین و ئەو شتانەش بۆ هەڵخەڵەتاندنی خەڵکە.

سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ ئاماژەی بەوەشکردوە، پێویستە حکومەت بە ئاشکرا بانگەواز بۆ ئەو پرۆژانە بکات "نەک بە واستە بیدەنە کۆمپانیایەکی حیزبی دەسەڵات" چونکە ئێمە دو کۆمپانیامان دۆزیوەتەوە ئەو کارە دەکەن.

ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتر شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاندبو، ئامادەن کۆمپانیا بهێنن و خۆڵ و خاشاکی ماڵان کۆبکەنەوە، لەبری ئەوەی پارە لە هاوڵاتیان وەربگرن پارەیان بدەنێ، هاوکات ئێوارەی ئەمڕۆ عەلی حەمە ساڵح پشتگیری بۆ پرۆژەکە راگەیاند، و داوایکرد پرۆژە بۆ ئەو بابەتە پێشکەشی لایەنە پەیوەندیدارەکان بکەن.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP