نێچیرڤان بارزانی بەسەردانێک گەیشتە ئیمارات

- 11/9/2019 9:52:00 PM 3665 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەبوزەبی پایتەختی ئیمارات.

ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێم بڵاویکردەوە، ئێواری ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم گەیشتۆتە ئیمارات و سبەینێ لەگەڵ محەمەد بن زاید شازادەی جێنشێنی ئەبو زەبی و سەرۆکی ئەنجومەنی راپەڕاندنی ئیمارات کۆدەبێتەوە.

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەهۆکاری سەردانەکەی سەرۆکی هەرێم نەکردوە.

ئەم سەردانەی سەرۆکی هەرێم، دوای سەردانێکی تری دێت لە کۆتایی مانگی رابردو، بۆ وڵاتی قەتەر، بۆ بەشداریکردن، لە کۆبونەوەی گروپی کۆنفرانسی ئاسایشی میونخ.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP