بەپەلە

پۆتین و ئەردۆگان سەبارەت بە جێبەجێكردنی رێكەوتنی نێوانیان لەسەر پرسی سوریا پەیوەندیەكی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

- 11/9/2019 9:25:00 PM 3726 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

كۆشكی كرملین رایگەیاند،"پۆتین و ئەردۆگان سەبارەت بە جێبەجێكردنی رێكەوتنی نێوانیان لەسەر پرسی سوریا پەیوەندیەكی تەلەفۆنیان ئەنجامدا".

دیمیتری بیسکۆف وتەبێژی کۆشکی کرملین رایگەیاند، پۆتین وئەردۆغان پەیوەندیەکی تەلەفونیان ئەنجامدا و باسیان لە جێبەجێکردنی رێکەوتنی سوچی کردوە سەبارەت بە سوریا.

هاوکات سەرۆکایەتی تورکیا بڵاویکردوە لە پەیوەندیەکدا باسی دۆخی سوریا و جێبەجێکردنی رێکەوتنی سوچی کراوە.

هەر لەو پەیوەندیە تەلەفۆنیەدا، هەردولا باسیان لە باشکردنی پەیوەندیەکانی نێوانیان و گەشەپێدانی بازرگانی هەردو وڵات کردوە.

رۆژی 22 ی ئۆکتۆبەر لە شارۆچکەی سوچی رێکەوتنێک لەنێوان پۆتن و ئەردۆغان لەسەر دۆخی سوریا واژۆکرا و تیایدا لەسەر چەند خاڵێك رێككەوتن.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP