بەپەلە

سەرۆکی پارتی نیشتیمانی سکۆتلەندا: داهاتوی وڵاتەکەمان لە مەترسیدایە

- 11/9/2019 9:18:00 PM 1214 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

نیکۆلا ستەرجن، سەرۆکی پارتی نیشتیمانی سکۆتلەندا(SNP)، لەمیانی بانگەشەی پارتەکەی بۆ هەڵبژاردنی گشتی سکۆتلەندا هۆشداریدا و وتی" داهاتوی وڵاتەکەمان لە مەترسیدایە".

لە وتارەکەیدا ستەرجن وتی" دەنگدان بە پارتی نیشتیمانی سکۆتلەندا، دەنگدانە بە قورتاربون لە پرۆژەی دەرچونی بریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا(برێکزیت)".

سەرۆکی پارتی نیشتیمانی سکۆتلەندا هاوکات، لیستی داخوازیەکانی سکۆتلەندای بۆ حکومەتی داهاتوی یەکێتی شانشنینی بریتانیا خستەڕو، کە تییادا مەrجی ئەنجامدانی  ریفراندۆمی سەربەخۆیی بونی هەیە.

ئاماژەشی بەوەدا سەرەکیترین بابەت بەر لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی 12ی مانگی داهاتو ئەوەیە "کە کێ مافی بڕیاردانی هەبێت لەسە رداهاتو".

ستەرجن، لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکانیدا ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆی کردوە بە کرۆک و دروشمی سەرەکی بانگەشەکەی و وتی" کێ بڕیار لە داهاتوی سکۆتلەندا دەدات، بۆریس جۆنسن یاخود گەلی سکۆتلەندا؟، نیازی من ئەوەیە لە رێگەی ریفراندۆمی سەربەخۆیەوە گەلی سکۆتلوندا بڕیا لەداهاتوی وڵاتەکەیان بدەن".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP