بەپەلە

نەتەوە یەکگرتوەکان داوایەکی روسیای بۆ گواستنەوەی کارەکانی بۆ دەرەوەی ئەمریکا رەتکردەوە

- 11/9/2019 9:14:00 PM 1830 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لیژنەی یەکەمی سەربە کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتوەکان لەدانیشتینی ئەمرۆیدا داوایەکی روسیای بۆ گواستنەوەی کارەکانی بۆ دەرەوەی خاکی ئەمریکا رەتکردەوە.

پێشتر باڵوێزی روسیا لەنەتەوە یەکگرتوەکان پرۆژە بڕیارێکی بۆ دورخستنەوەی کارەکانی کۆمەڵەکەی بۆ دەرەوەی خاکی ئەمریکا پێشکەشکردبو بەبۆنەی بونی گرفتی پێدانی ڤیزا لەلایەن حکومەتی ئەمریکاوە.
18 وڵات لەنێویاندا بیلاروسیا و کازاخستان و چین و سوریا و ئێران پشتیوانی پرۆژە بڕیارەکەی روسیایان کردوە

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی روسیا تودەی، 18 وڵات لەنێویاندا بیلاروسیا و کازاخستان و چین و سوریا و ئێران پشتیوانی پرۆژە بڕیارەکەی روسیایان کردوە، 69 وڵات رەتیانکردۆتەوە، 72 وڵاتیش بێلایەنییان دەربڕیوە بۆ گواستنەوەی کارەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ دەرەوەی خاکی ئەمریکا. 

لەپرۆژە بڕیارەکەی روسیادا چەندین پێشنیار لەوبارەیەوە پێشکەشی لیژنەی یەکەمی نەتەوە یەکگرتوەکان و سکرتێری گشتی ئەو رێکخراوە کراوە، لەنێوانیاندا پرسی داماڵینی چەکی و ئاسایشی نێودەوڵەتی.

روسیا پێشنیاری ئەوەشی کردوە کە نابێت ئەمریکا گرفت بۆ دپلۆماتکارانی جیهان دروستبکات لەکاتی سەردانکردنی بنکە سەرەکییەکانی ئەو رێکخراوە لەنیۆرک.

لەکۆبونەوەی پێشوی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکاندا، ئەمریکا گرفتی بۆ ستافی دپلۆماسی بەشێک لەوڵاتانی جیهان دروستکرد، لەنێویاندا روسیا و ئێران، ئەوەش کاردانەوەی جیهانی لێکەوتەوە و داوای دانانی سنورێکیان بۆ ئەمریکا کرد.

نیشانەکردن :

#روسیا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP