بەپەلە

وتەبێژی سەدر زانیاری سەبارەت بە بینینی سەدر و قاسم سولەیمانی راگەیاند

- 11/9/2019 9:08:00 PM 6388 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وتەبێژی موقتەدا سەدر رایگەیاند، ئەوەی بەرامبەر خۆپیشاندەران دەکرێت تاوانێکی گەورەیە. رەتیشیكردەوە سەدر قاسم سولەیمانی بینیبێت.

سەڵاح عوبێدی، وتەبێژی موقتەدا سەدر بە سۆمەریەنیوزی رایگەیاند، مەرجەعیەت داوایکردوە دەزگاکانی دەوڵەت خۆپیشاندەران بپارێزن، بەڵام ئەوەی ئێستا دەکرێت تەحدایە بۆ ئەو داواکارییەی مەرجەعیەت.

لەبارەی کۆبونەوەی قاسم سولەیمانی و موقتەدا سەدر، بۆ مانەوەی عادل عەبدولمەهدی لە پۆستەكەی ، وتەبێژی سەدر رەتیکردوە سەدر و قاسم سولەیمانی یەکتریان بینیبێت.

ئەمەش لە کاتێدایە ئێوارەی ئەمڕۆ، سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویانکردوە هێزە ئەمنیەکان هەوڵیانداوە،"بەهێز" کۆتایی بەخۆپیشاندانەکان بهێنن، بەڵام خۆپیشاندەران لە رۆژانی رابردو زیاتر بەشدارن.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP