بەهۆی بۆردومانی تورکیاوە پێنج مەدەنی لە رۆژئاڤای كوردستان کوژران و برینداربون

- 11/9/2019 8:58:00 PM 1193 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەکانی تورکیاوە لە شارۆچکەی عەین عیسا کەسێک کوژرا و چوار کەسی تریش برینداربون.

ئاژانسی هاوارنیوز بڵاویکردەوە، پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆردمانی دانیشتوانی مەدەنی ناوچەی هەیشەی نزیک عەین عیسای کردوە.

دانیشتوانی ناوچەکە داوایان لە وڵاتان کردوە ڕێگری لە بۆردمانەکانی تورکیا بکەن، چونکە رۆژانە دوبارە دەبێتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە بۆ رۆژئاڤای کوردستان، بەدەیان کەسی مەدەنی کوژران و برینداربون، هاوکات نزیکەی 300 هەزار کەسیش ئاوارەبون.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP