بەپەلە

هەورە بروسکە پرسەیەک دەکات بە 7 پرسە

- 11/9/2019 8:32:00 PM 83410 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لەیەکێک لە گوندەکانی ناوچەیەکی باکوری ئۆگەندا، بەهۆی بەرکەوتنی هەورەبروسکەوە 6 کەس گیانیان لەدەستدا و 11ی دیکەشی رەوانەی نەخۆشخانە کرد، کە سەرقاڵی بەخاکسپاردنی مردویەکیان بون.

بەوتەی پۆلیسی ئۆگەندا، روداوەکە لو گوندی تۆبی لەپارێزگای پادێر لە باکوری ئەو وڵاتە لە مەزارگەیەکدا رویداوە.

ئاماژە بەوەشدراوە، قوربانیەکان بەهۆی لێزمە بارانەوە لەکاتی مەراسیمی بەخاک سپاردنی کەسێکی نزیکیان لەژێر سایەی درەختێکدا کۆبونەتەوە و لەو کاتەدا هەورەبروسکەیان بەرکەوتوە.

بەهۆی هەورەبروسکەکەوە 6 کەس گیانیان لەدەستداوە و 11ی دیکەش پێکراون، باری تەندروستی پێکراوەکان جێگیر نیە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP