ئەمریکا داوا لەنەتەوە یەکگرتوەکان دەکات دەستێوەردان بکات لەدانانی جێگرەوەی دالای لاما

- 11/9/2019 8:22:00 PM 2797 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمریکا بەفەرمی داوای لەنەتەوە یەکگرتوەکان کرد دەستێوەردان بکات لەدانانی جێگرەوەی  دالای لاما رابەری رۆحی تبتییەکان و رێگری لەحکومەتی چین بکات بەئامانجی دیاریکراوی خۆی جێگرەوەی بۆ دیاری بکات.

بەپیی هەواڵێکی فرانس پرێس، ئەمڕۆ شەممە سان براونباک باڵوێزی ئەمریکا بۆ ئازادییە دینییەکان، پاش دیداری لەگەڵ رابەری رۆحی تبتییەکانی چین، رایگەیاندوە، ئەمریکا دەیەوێت نەتەوە یەکگرتوەکان دەستێوەردانی راستەوخۆ بکات لەدیاریکردنی جێگرەوەی دالای لاما و رێگری لەحکومەتی چین بکات ئەو بابەتە بۆ مەبەستی تر بەکاربهێنێت.
ئەمریکا هەوڵ بۆ ئەوە دەدات  رابەری رۆحی تبتییە بوزییەکان کەسێک بێت لەلایەن تبتییەکان خۆیانەوە هەڵبژێردرێت 

باڵوێزەکەی ئەمریکا راشیگەیاندوە، بەدورو درێژی لەگەڵ دالا لامای تەمەن 84 ساڵدا تاوتوێی بابەتی جێگرەوەی ئەو رابەرە رۆحییەیان کردوە و پێیڕاگەیاندوە کە ئەمریکا هەوڵ بۆ ئەوە دەدات پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ ئەو بابەتە بدۆزێتەوە کە رابەری رۆحی تبتییە بوزییەکان کەسێک بێت لەلایەن تبتییەکان خۆیانەوە هەڵبژێردرێت نەک حکومەتی ئەمریکا.
هیوادارن نەتەوە یەکگرتوەکان بتوانێت ئەو رۆڵە ببینێت و کەسێک دیاریبکات

نوێنەرەکەی ئەمریکا وتوشیەتی، هیوادارن نەتەوە یەکگرتوەکان بتوانێت ئەو رۆڵە ببینێت و کەسێک دیاریبکات و رێگری لەحکومەتی چین بکات یاری سیاسی بەو بابەتەوە بکات.

وتیشی، پێموایە زۆر گرنگە بەزویی لەسەر ئاستی جیهان قسە لەسەر ئەو بابەتە بکرێت، چونکە ئەمە بابەتێکی گەورەی جیهانییە و کاریگەری جیهانیشی دەبێت.

دالای لاما نازناوی تایبەتی تبتییەکانە بۆ رابەری نوێترین قوتابخانەی تبتی بودیزم و چواردەیەمین نازناوە کە دراوەتە تێنزین گیاستۆ کە ئێستا وەک پەنابەر لەهندستان دەژی و لەدەستی بەرپرسانی حکومەتی چین هەڵهاتوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP