سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەستپێشخەرییەک رادەگەیەنێت

- 11/9/2019 7:59:00 PM 12174 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دەستپێشخەریەک بۆ چارەسەرکردنی دۆخی ئێستایی وڵات رادەگەیەنێت.

محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەماندا ئاشکرایکرد، هەوڵەکانی چر دەکاتەوە بۆ کۆبونەوەی سێ سەرۆکایەتیەکە، و چین و توێژە جیاوازەکان، ئەوەش لە پێناو جێبەجێکردنی داواکاری خۆپیشاندەران.

حەلبوسی ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت کێشەکان لەماوەیەکی دیاریکراودا چارەسەربکرێن، نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکانیش بەشداری هەوڵەکان دەکەن.

ئەم وتانەی حەلبوسی لەکۆبونەوەی پەرلەماندا هات، کە تێیدا خوێندنەوەی دوەم کرا بۆ یاسایی خانەنیشین و بڕینی ئیمتیازاتی بەرپرسانی باڵای وڵات.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP