بەپەلە

عەلی حەمەساڵح: کار بۆ سەرخستنی پرۆژەکەی شاسوار عەبدولواحید دەکەم

- 11/9/2019 7:42:00 PM 24042 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان رایگەیاند، بەدواداچون بۆ سەرخستنی پرۆژەکەی شاسوار عەبدلواحید دەکات لەبارەی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاکی ماڵانەوە.

عەلی حەمە ساڵح لە فەیسبوکی خۆی بڵاویکردوەتەوە، ئه‌م پرۆژه‌یە گرنگه‌، به‌دواداچونم کرد بۆ جێیه‌جێکردنی، به‌ڵام هیچ داواکاریه‌ک پێشکه‌ش به‌ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان نه‌کراوه.
هیواشی خواست شاسوار عەبدولواحید لە زوترین کاتدا داواکاری تایبه‌ت به‌م پرۆژه‌یە پێشکه‌ش بکات.

ئاماژەی بەوەکردوە، لە ئەگەری پێشکەشکردنی داواکاری و ئامادەیی بۆ جێبەجێکردنی مەرجەکان،" من خۆم به‌ دواداچون بۆ سه‌رخستنی پرۆژه‌که‌ ده‌که‌م".

ئەمەش لەکاتێدایە لە چەند رۆژی رابردودا شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، "تەحەدای حکومەت دەکەین کە ڕێمان بدەن کۆمپانیایەکی پرۆفیشناڵی تایبەتمەند بانگهێشتی کوردستان بکەین و خۆڵی ماڵان کۆبکاتەوە و پرۆژەی ریسایکلین لە شارەکانی هەرێم دروست بکات(دور لە دزی و شەریکایەتی بەرپرس) و لە بری ئەوەی پارە لە هاوڵاتییان وەربگرێت،ئەوا ‌هەر ماڵێک بڕی 5 هەزار دیناری پێ دەدات لەبەرامبەر وەرگرتنی خۆڵەکەی.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP