بەهۆی ڕوداوێکی هاتوچۆوە 9 كەس بونە قوربانی

- 11/9/2019 7:39:00 PM 16023 جار خوێندراوەتەوە

خەندان - نیگار عومەر

بەهۆی ڕوداوێکی هاتوچۆوە لەسەر ڕێگای گشتی خورماتو-عوزیم شەش کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسیش برینداربون.

زەنون بەرزنجی، لەبەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی خورماتو، بەخەندان- ی ڕاگەیاند، " ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی ڕوداوێکی هاتوچۆوە لەسەر ڕێگای گشتی خورماتو- عوزیم شەش کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسیش برینداربون"

ئەوەشی ڕونکردەوە" ئەم روداوە بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبیلێکەوە بوە و سەرجەم سەرنشینەکانی کە گیانیان لەدەستداوە و برینداربون سەربازی سوپای عێراقن و لەکاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵ توشی ڕوداوەكە بون"

ئاماژەی بەوەشکرد، "بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی خاڵس".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP