رەشبگیری و پاکتاوی سیاسی تورکیا؛ لە ماوەی دو رۆژدا 36 کەسایەتی سیاسی کورد دەستبەسەرکراون

- 11/9/2019 7:28:00 PM 951 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

حکومەتی تورکیا دەستوبردی لە پرۆسەی  جینۆسایدی سیاسی بەرامبەر کوردەکانی ئەو وڵاتەی  خێراتر کردوە، لە ماوەی تەنها دو رۆژدا 36 کەسایەتی سیاسی و نوێنەری حکومی هەڵبژێردراو، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی تورکیا بەپاساوی بێ بنەما دەستبەسەرکراون.


ئەمرۆ لە شاری ئامەد، هێزە ئەمنیەکانی تورکیا هەڵمەتی گەڕان و پشکنینیان بەناو ماڵ و نوسینگە تایبەتەکانی کەسایەتیە سیاسیە کوردەکان دەستپێکرد.

لەو چوارچێوەیەشدا حەلیمە ئاکیۆل ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی شارۆچکەی سور، ‌هێڤیدار بۆزکوش ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی باگلار و سەرتاچ تۆسون سەرۆکی لقی ئامەدی هەدەپە دەستبەرکران.

لەلایەکی دیکەوە و لە رەشبگیریەکانی پۆلیسی ئیستانبوڵدا، لە ماوەی دو رۆژی رابردودا 33 کەسایەتی سیاسی و ئەندام و لایەنگری هەدەپە بە پاساوی بێ بنەما دەستبەسەرکراون.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP