بەپەلە

خەندان دواین هەوڵی لایەنە سیاسیەكان بۆ چارەسەری دۆخی عێراق بڵاودەكاتەوە

- 11/9/2019 7:25:00 PM 20676 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لەپێناو كۆتایی هێنان بە دۆخی ئێستای عێراق و وەڵامدانەوەی داواكارییەكانی خۆپیشاندەران، هێزو لایەنە سیاسییەكانی عێراق هەوڵەكانیان چڕكردوەتەوە و بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس رێككەوتنێك كراوە بۆ مانەوەی عادل عەبدولمەهدی لە پۆستەكەیدا.

لایەنە سیاسیەکان کۆبونەوەیەکیان کردوە، بەتایبەت هەردو هاوپەیمانی سائیرون و فەتح و لە کۆبونەوەکەدا رێکەوتن پشتگیری مانەوەی عەبدولمەهدی بکەن

 

ئاژانسی فرانس پرێس لەزاری چەند سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە لایەنە سیاسیەکان کۆبونەوەیەکیان کردوە، بەتایبەت هەردو هاوپەیمانی سائیرون و فەتح و لە کۆبونەوەکەدا رێکەوتن پشتگیری مانەوەی عەبدولمەهدی بکەن، بەمەرجی ئەنجامدانی چاکسازی راستەقینە.

بەگوێرەی ئاژانسەكە، لە كۆبونەوەكەی نێوان هەردو هاوپەیمانی سائیرون و فەتح، قاسم سولێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران بەشداریكردوە.  

 

لای خۆیەوە بەختیار شاوەیس پەرلەمانتاری فراكسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی عێراق بەخەندان-ی راگەیاند، رێکەوتنێک لەنێوان هێزەکان کراوە کە حکومەت بەردەوام بێت، بەڵام هێشتا وردەکاری رێکەوتنەکە بڵاونەکراوەتەوە.

لەماوەی سێ شەوی رابردودا، سەركردەی هێزو لایەنە سیاسییەكانی عێراق كە نوێنەری موقتەدا سەدر، سەرۆكی رەوتی سەدریش بەشداری تێدا كردوە، چەندین كۆبونەوەیان ئەنجامداوە

 

بەگوێرەی زانیارییەكانی خەندان، لەماوەی سێ شەوی رابردودا، سەركردەی هێزو لایەنە سیاسییەكانی عێراق كە نوێنەری موقتەدا سەدر، سەرۆكی رەوتی سەدریش بەشداری تێدا كردوە، چەندین كۆبونەوەیان ئەنجامداوە و هەوڵەكانیان چڕكردوەتەوە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێكی گونجاو بۆ دۆخی ئێستای عێراق.

ئەو هێزە سیاسییانە، بڕوایان وابوە، دەبێت بەزویی دۆخی عێراق ئاسایی بكرێتەوە و كاتێكی زەمەنی دیاریی بكرێت بۆ وەڵامدانەوەی داخوازییەكانی خۆپیشاندەران

 

خەندان زانیویەتی، لەو كۆبونەوانەدا، ئەو هێزە سیاسییانە، بڕوایان وابوە، دەبێت بەزویی دۆخی عێراق ئاسایی بكرێتەوە و كاتێكی زەمەنی دیاریی بكرێت بۆ وەڵامدانەوەی داخوازییەكانی خۆپیشاندەران.

لەچەند شەوی رابردودا، لەژێر چەتری یەكێك لە سەرۆكایەتییەكانی عێراق، سەركردەی هێزو لایەنە سیاسییەكان چەندین كۆبونەوەی فراوانیان ئەنجامداوە و هاوڕابون، لەسەر مانەوەی عادل عەبدولمەهدی لە پۆستەكەیدا

 

لەلایەكی دیكەوە، سەرچاوەیەكی باڵا لە پەرلەمانی عێراق كە بەمەرجی ناونەهێنان قسەی بۆ خەندان كرد رایگەیاند،"لەچەند شەوی رابردودا، لەژێر چەتری یەكێك لە سەرۆكایەتییەكانی عێراق، سەركردەی هێزو لایەنە سیاسییەكان چەندین كۆبونەوەی فراوانیان ئەنجامداوە و هاوڕابون، لەسەر مانەوەی عادل عەبدولمەهدی لە پۆستەكەیدا، هاوكات تەئكیدیان لەوە كردوەتەوە كە دەبێت بەزویی وەڵامی خۆپیشاندەران بدرێتەوە و چارەسەری پێویست ئەنجامبدرێت و چاكسازی راستەقینە لە وڵاتدا بێتەدی".

چونی سەدر بۆ ئێران و كاریگەرییەكانی ئێران لەسەر عێراق شتێكی ئاساییە، چونكە یەكەم ئێران وڵاتێكی دراوسێیەو هەردو وڵات كاریگەرییان لەسەر یەكتری دەبێت

 

ئەو سەرچاوە باڵایەی پەرلەمانی عێراق وتیشی،"چونی سەدر بۆ ئێران و كاریگەرییەكانی ئێران لەسەر عێراق شتێكی ئاساییە، چونكە یەكەم ئێران وڵاتێكی دراوسێیەو هەردو وڵات كاریگەرییان لەسەر یەكتری دەبێت، هەروەها لە ماوەی رابردوشدا ئێران رۆڵی گرنگی بینیوە لە هاوكاریكردنی عێراق بەتایبەتی لە پرسی شەڕی داعشدا".

لەئێستادا موقتەدا سەدر، سەرۆكی رەوتی سەدر، لە وڵاتی ئێرانە و واشبڵاوكراوەتەوە كە سەدریش لە داواكارییەكەی بۆ دەستلەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی نەرمی نواندوە

 

هەر بەگوێرەی زانیارییەكانی ئەو سەرچاوەیەی خەندان،"لەئێستادا موقتەدا سەدر، سەرۆكی رەوتی سەدر، لە وڵاتی ئێرانە و واشبڵاوكراوەتەوە كە سەدریش لە داواكارییەكەی بۆ دەستلەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی نەرمی نواندوە، لەبەرامبەردا داوایكردوە كە گەندەڵكاران لە حكومەت دوربخرێنەوە و داخوازییەكانی خۆپیشاندەران جێبەجێ بكرێت".

سەرچاوە باڵاكەی پەرلەمانی عێراق راشیگەیاند،"هەوڵەكانی هەردو سەرۆك كۆماری عێراق و مەرجەعییەتی شیعەكان و نەخشەڕێگەی دەربازبونی عێراق لەو دۆخەی تێیكەوتوە، لە گفتوگۆكانی چەند شەوی رابردودا وەك نەخشەڕێگەیەكی گرنگ بۆ نەهێشتنی ناكۆكی نێوان كوتلە سیاسییەكان و وەڵامدانەوەی خواستەكانی خۆپیشاندەران باسیان لێوەكراوە".

 

رۆژی 31/10/2019 و دوای شەش رۆژ لە دەستپێكردنی خۆپیشاندانەكانی عێراق، د.بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق وتارێكی ئاراستەی گەلی عێراق كردو تیایدا نەخشەڕێگایەكی بۆ كۆتایی هێنان بە خۆپیشاندانەكان و چارەسەری قەیرانی عێراق و جێبەجێكردنی خواست و داواكارییەكانی خۆپیشاندەران خستەرو، ئەوەش لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێشوازی گرنگی لێكرا.

 

ئاژانسی فرانس پرێس لەبارەی بەردەوامی خۆپیشاندانەکانیشەوە ئاماژەی بەوە کردوە لایەنە سیاسیەکان رێکەوتون، ئەگەر خۆپیشاندەران هەر بەردەوام بون هێز لە دژیان بەکاربهێنرێت.

سیستانی بەشێك نیە لەو رێكەوتنەی بۆ مانەوەی حكومەت و كۆتاییهێنان بەخۆپیشاندانەكان كراوە

 

لەلایەكی دیكەوە ئێوارەی ئەمڕۆ، سەرچاوەیەك لە نوسینگەی مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق رایگەیاند،"سیستانی بەشێك نیە لەو رێكەوتنەی بۆ مانەوەی حكومەت و كۆتاییهێنان بەخۆپیشاندانەكان كراوە".

ئەمەش لە كاتێكدایە كە ئێوارەی ئەمڕۆ هێزە ئەمنیەکان هەوڵیاندا کۆتایی بەخۆپیشاندانەکانی مەیدانی تەحریر بهێنن و هەوڵی بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەرانیان دا، بەو هۆیەشەوە روبەروبونەوەی لە نێوان هێزە ئەمنیەكان و خۆپیشاندەران دروستبو لەئەنجامدا بەهۆی بەكارهێنانی گازی فرمێسك رێژ و گوللـەی پلاستیكی لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە، 30 خۆپیشاندەر برینداربون.

 

لە دواین لێدوانیشدا، ئێوارەی ئەمڕۆ سەعد حەدیسی وتەبێژی حكومەتی عێراق بە ئەلعەرەبیەی راگەیاند،"هیچ  بژاردەیەک نیە جگە لە چاکسازی، بەڵام پێیوستە ماوەیەک بدرێتە حکومەت بۆ ئەوەی چاکسازی بکات".

وتیشی،"ئەو جوڵانەوەی گەلی عێراق هانی حکومەت دەدات چاکسازی بکاتە پێشەنگی کارەکانی".

لە خۆپیشاندانەكانی عێراقدا تاكو ئێستا 301 كەس كوژراون و 15 هەزاری دیكەش برینداربون

 

لای خۆشیەوە ئەمڕۆ، وتەبێژی كۆمسیۆنی سەربەخۆی مافەكانی مرۆڤ لە عێراق رایگەیاندوە،"لە خۆپیشاندانەكانی عێراقدا تاكو ئێستا 301 كەس كوژراون و 15 هەزاری دیكەش برینداربون".

عەلی ئەكرەم بەیاتی، وتەبێژی كۆمسیۆنی سەربەخۆی مافەكانی مرۆڤ لە عێراق بە سی ئێن ئێن-ی راگەیاندوە،"لەسەرەتای خۆپیشاندانەكانەوە تاكو ئێستا 301 كەس كوژراون و 15 هەزاری دیكەش برینداربون.

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP