بەپەلە

هێزە ئەمنییەکانی عێراق پەلاماری خۆپیشاندەرانی ساحەی تەیەران لەناوەڕاستی بەغداد دەدەن

- 11/9/2019 7:23:00 PM 635 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئێوارەی ئەمڕۆ هێزە ئەمکنییەکانی عێراق هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەرانی ساحەی تەیەران لەبەغدادی پایتەخت و خێمەکانیان سوتاندن.

بەپێی هەواڵێکی سکای نیوز، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە هێزە ئەمکنییەکانی عێراق هێرشیان کردۆتە سەر خۆپیشاندەرانی ساحەی تەیەران لەبەغدادی پایتەخت و خێمەکانیان سوتاندون.

هاوکات، ئێوارەی ئەمڕۆ، لەچوارچێوەی هەوڵەکان بۆ کۆتایهێنان بەخۆپیشاندانە چەند مانگییەکەی بەغداد و شارەکانی دیکە، هێزە ئەمنییەکان هەوڵی بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی تەحریریاندا و بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان تا ئێستا 30 كەس برینداربون.

سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە، هێزە ئەمنیەکان دەیانەوێت کۆتایی بە خۆپیشاندانەکانی بەغداد بهێنن، و بەوهۆیەشەوە ئاڵۆزی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەکان لە گۆڕەپانی تەحریر دروستبوە و بەهۆی بەكارهێنانی گازی فرمێسك رێژ و گوللـەی پلاستیكییەوە لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە 30 خۆپیشاندەر برینداربون.

چەند سەرچاوەیەکیش ئاماژەیان بەوەکردوە، توندوتیژیەکان لەنێوان پردی کۆماری و گۆڕەپانی تەحریرە، خۆپیشاندەران دەیانەوێت لە گۆڕەپانەکە بمێننەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە 16 رۆژە خۆپیشاندانەکانی بەغدا و ناوچەکانی تری عێراق بەردەوامە و بەپێی دواین ئاماری كۆمسیۆنی سەربەخۆی مافەكانی مرۆڤ تا ئێستا 300 كەس کوژراون و زیاتر لە 15 هەزاریش برینداربون.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP