وەزیری نەوتی عێراق: بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت ئاساییە

- 11/9/2019 7:03:00 PM 495 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، ئاستی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوتی خاو ئاساییە، ئەوەش دوای ئەوەی بڵاوکرایەوە کە بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە هەناردەی نەوت کەمیکردوە.

سامر غەزبان، وەزیری نەوت لەبەیانامەیەکدا رایگەیاند، لە ئێستادا عێراق لە توانایدایە بڕی بەرهەمهێنانی نەوت زیاد بکات، بەڵام ئەوان پابەند دەبن بە بەشی دیاریکراو خۆیان لە رێکخراوی ئۆپیک.

ئەمەش لەکاتێکدایە لەچەند رۆژی رابردودا بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە بەندەری ئوم قەسر داخرا، وابڵاوکرایەوە کە هەناردەکردنی نەوت 90 هەزار بەرمیل کەمیکردوە.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوت، عێراق رۆژانە 4 ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت و لەو رێژەیەش 3 ملیۆن و 500 هەزاری هەناردەی بازاڕەکانی جیهان دەکات.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP