پۆمپیۆ: رۆژئاوا لەبەردەم مەترسی هەژمونی چین و روسیادایە

- 11/9/2019 6:37:00 PM 2285 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
رۆژئاوا لەبەردەم مەترسی ئاڵەنگارییەکانی چین و روسیادایە و روبەرویان دەبێتەوە

مایک پۆمپیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەمیانەی وتارێکدا بەبۆنەی یادی 30 ساڵەی روخانی دیواری بەرلین لەئەڵمانیا رایگەیاند، 30 ساڵ پاش ئەو روداوە گرنگەی ئەوروپا و رۆژئاوا لەئێستادا رۆژئاوا لەبەردەم مەترسی ئاڵەنگارییەکانی چین و روسیادایە و روبەرویان دەبێتەوە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وێڕای جەختکردنەوە لەسەر پاراستنی بەها باڵاکانی دیموکراسی و ئازادی، راشیگەیاند، لەئێستادا رۆژئاوا روبەروی گۆڕانکاری جیۆپۆلیتیکی دەبێتەوە و هاوپەیمانێتی ناتۆش لەبەردەم مەترسی هەڵوەشاندنەوەدایە ئەگەر سەرکردەکانی نەتوانن سەرکەوتوانە مامەڵە لەگەڵ ئاڵەنگارییەکان بکەن.

هۆشدارییەکانی پۆمپیۆ پاش ئەوە هات، ئیمانیۆل ماکرۆنی سەرۆکی فەرنسا رایگەیاند، "رێکخراوی ناتۆ لەمردندایە " 
لێدوانی توندی ئەمریکا و فرەنسا وای لە ئەجێلا مێرکلی راوێژکاری ئەڵمانیا کرد زیاتر بکەوێتە گۆشەی بەرگریکردن لە رێکخراوی ناتۆ و رایگەیاند، ئەو رێکخراوە قەڵغانێکی گرنگە بۆ پاراستنی رۆژئاوا.
پێوستە رێکخراوی ناتۆ گەشە بکات و بگۆڕێت، چونکە پێویستی بە روبەروبونەوەی ئاڵەنگارییەکانی ئەمڕۆ هەیە

هاوکات، پۆمپیۆ راشیگەیاند، "پێوستە رێکخراوی ناتۆ گەشە بکات و بگۆڕێت، چونکە پێویستی بە روبەروبونەوەی ئاڵەنگارییەکانی ئەمڕۆ هەیە." 

لەبارەی چینەوە، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، حکومەتی چین رێگا و تاکتیکی جیاواز بەکاردەهێنێت بۆ چەوساندنەوەی هاوڵاتیانی خۆی و دەیەوێت هەمان رەفتاری ئەڵمانیای رۆژهەڵات بکەن لەرابردودا.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP