بەپەلە

مێرکل لەساڵیادی روخانی دیواری بەرلیندا داوا لەئەوروپا دەکات بەرگری لەئازادی بکەن

- 11/9/2019 6:13:00 PM 1059 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

راوێژکاری گشتی ئەڵمانیا بەشداری رێورەسمی یادی 30 ساڵەی روخانی دیواری بەرلینی کرد و لەوتارێکدا داوای لەیەکێتی ئەوروپا کرد بەرگری لەئازادی و دیموکراسی بکەن.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێس، لەمیانەی پێشکەشکردنی وتارێک لەکەنیسەی دیواری مەرگ لەناوەڕاستی بەرلین، راوێژکاری ئەڵمانیا رایگەیاند، یادی روخانی دیواری بەرلین ئەوەمان وەبیردێنێتەوە کە پێویستە کاری تەواو بکەین لەپێناوی پاراستنی ئازادی و دیموکراسیدا." 
دیواری بەرلین بوەهۆی چەسپاندنی بەها باڵاکانی ئەوروپا، لەئێستادا بەرپرسیارێتی ئێمەیە ئەو بەهایانە بپارێزین و نوێیان بکەینەوە

وتیشی، دیواری بەرلین بوەهۆی چەسپاندنی بەها باڵاکانی ئەوروپا، لەئێستادا بەرپرسیارێتی ئێمەیە ئەو بەهایانە بپارێزین و نوێیان بکەینەوە.

لە9-ی نۆڤەمبەری ساڵی 1989-دا، پاش سەرکەوتنی راپەڕینێکی ئاشتیخوازانە لەناوچەی دەسەڵاتی کۆمۆنیستەکان لە رۆژهەڵاتی ئەڵمانیان و پەرەسەندنی بەرەو ناوچەکانی ناوەڕاستی ئەوروپا کە لەلایەن سۆڤیەتەوە کۆنترۆڵکرابو، دیواری نێوان ئەڵمانیای رۆژئاوا و رۆژهەڵات روخێنرا بەمەبەستی دورخستنەوەی هەژمونی دەسەڵاتی مۆسکۆ و هەنگاونان بەرەو دیموکراسی ئەوروپا.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP