ماکرۆن: بۆسنیا بۆمبی تەوقیتکراوە
سەرۆکی بۆسنیا باڵیۆزی فرەنسا بۆ لێپرسینەوە بانگهێشت دەکات

- 11/9/2019 4:55:00 PM 7308 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئیمانیۆل ماکرۆن، سەرۆکی فرەنسا، وڵاتی بۆسنیا بە "بۆمبی تەوقیتکراو" ناوزەند دەکات، بەوهۆیەشەوە، باڵیۆزی وڵاتەکی لە بۆسنیا بانگهێشتی لێپرسینەوە دەکرێت.

دوای ئەوەی وڵاتی بۆسنیا رەتیکردەوە گیروانی گروپی چەکداری داعش کە بە رەگەز خەڵکی بۆسنیان لە خۆ بگرێت و ناردنیەوە بۆ فرەنسا و وڵاتانی دیکەی ئەوروپا، ماکرۆن هێرشی توندی کردە سەر بۆسنیا و وتی"  بۆسنیا بۆمبی تەوقیتکراوە لە ناوچەکەدا".

ماکرۆن وتی" ئەگەر نیگەرانن (لە دۆخی ئاسایشی ناوچەکە)، پرسیاری راستەقینیە مەکدۆنیای باکور و ئەلبانیا نە، بەڵکو بۆسنیا و هەرسکە، کە وەک بۆمبێکی تەوقیتکراو لەپاڵ کراوتیادا بەرەو تەقینەوە دەچێت".

ئەو وتانەی ماکرۆن دوای ناردنەوەی چەکدارە توندرەوە جیهادیەکان هات لەلایەن بۆسنیا و، لەکاردانەوەی ئەوەشدا سەرۆکی بۆسنیا بالیۆزی فرەنسا بۆ لێپرسینەوە بانگهێشت کرد.

لە کۆبونەوەکەی زێلیکۆ کۆماسیک، سەرۆکی کرواتیا وگوالیمێ روسۆن، بالیۆزی فرەنسا  لە بۆسنیا، کۆماسیک بەرۆسۆنی راگەیاندوە، ئیدانەی ئەو لێدوانانەی سەرۆکایەتی فرەنسا دەکەن و وڵاتەکەی لەروبەروبونەوەی تێرۆردا جێپەنجەی زۆر لە ناوچەکەدا دیارە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP