جموجوڵی بازرگانی لە بەندەری ئوم قەسر دەستیپێکردەوە

- 11/9/2019 3:56:00 PM 496 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دوای چەندین رۆژ لە داخستنی لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە، ئەمڕۆ بەندەری ئوم قەسر کرایەوە و جموجوڵی بازرگانی  لە بەندەرەکە دەستیپێکردەوە.

سەرچاوەیەکی بەرپرس بە ئاژانسی رۆیتەرز-ی راگەیاند، دەیان بارهەڵگر رۆن، شەکر و بابەتە خۆراکییەکانی دیکە لە بەندەرەکەوە هاتونەتە ناو خاکی عێراقەوە.

داخستنی بەندەری ئوم قەسر لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە ماوەی 10 رۆژ بەردەوام بو، ئەوەش کاریگەری لەسەر هەناردەی نەوت و هاوردەکردنی شمەک و کاڵا بۆ ناو عێراق هەبو.

بەندەری ئوم قەسر دەکەوێتە پارێزگای بەسرە و گەورەترین بەندەری بازرگانی عێراقە بەروی وڵاتانی کەنداودا.

عێراق رۆژانە لەبەندەرەکەوە سێ ملیۆن و 400 هەزار بەرمیل نەوت دەنێرێتە دەرەوە، هەروەها رۆژانە بە سەدان بارهەڵگر خۆراک و کەلوپەل بەتایبەت بە بەشە خۆراکی مانگانە هاوردەی عێراق دەکرێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP