"داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین هاوکاری ئاوارەکان بکەن"
بارزانی: ملیۆنێک و 500 هەزار ئاوارە لە کوردستانن، فشارێکی زۆریان خستوەتەسەر هەرێم

- 11/9/2019 3:43:00 PM 1184 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نزیکەی ملیۆنێک و 500 هەزار ئاوارە لە هەرێمی کوردستان دەژین و خەرجی ئاوارەکانیش زیاترە کە 1.5 ملیار دۆلار، ئەوەش فشارێکی زۆری ئابوری لەسەر هەرێمی کوردستان دروستکردوە، داواش دەکات کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هاوکاری ئاوارەکان بکەن. 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سەردانی کەمپی ئاوارەکانی کوردانی رۆژئاڤای کوردستانی لە بەردەڕەش کرد

 

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سەردانی کەمپی ئاوارەکانی کوردانی رۆژئاڤای کوردستانی لە بەردەڕەش کرد و رایگەیاند، حکومەت لە خزمەتکردنی ئاوارەکانی رۆژئاڤا بەردەوام دەبێت و ئەوەی لە دەستیان بێت "درێغی ناکەن".
تاوەکو کێشەکانی پەنابەران چارەسەر دەبن و دەگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، وەکو حکومەت پێشوازیان لێدەکەین

 

ئاماژەی بەوەکردوە، "تاوەکو کێشەکانی پەنابەران چارەسەر دەبن و دەگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، وەکو حکومەت پێشوازیان لێدەکەین و داوا دەکەین لە خزمەتکردنیان کەمتەرخەمیی نەکرێت".
نزیکەی ملیۆنێک و 500 هەزار ئاوارە لە هەرێمی کوردستان دەژین و خەرجیەکانیشیان زیاترە کە 1.5 ملیار دۆلار

 

لەبارەی ژمارەی ئاوارەکانی رۆژئاڤا لە هەرێمی کوردستان بارزانی وتی، "نزیکەی ملیۆنێک و 500 هەزار ئاوارە لە هەرێمی کوردستان دەژین و خەرجیەکانیشیان زیاترە کە 1.5 ملیار دۆلار".

سەبارەت بە هەوڵەکانی چارەسەری سیاسیش بۆ دۆخی رۆژئاوای کوردستان مەسرور بارزانی رونیکردەوە، لەسەر ئاستی سیاسیش، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەوڵەکانی بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی کێشە سیاسییەکانی رۆژئاڤای کوردستان چارەسەر ببن.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP