پۆمپیۆ: دۆزینەوەی کەرەستەی ئەتۆمی شاراوە لەئێراندا پەیامی ئاگادارکەرەوەیە بۆ ئەمریکا

- 11/9/2019 3:28:00 PM 2136 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، دۆزینەوەی کەرەستەی ئەتۆمی شاراوە و دەستگیرکردنی چاودێرێکی نێودەوڵەتی پۆرۆگرامی ئەتۆمی لەئێراندا پەیامی ئاگادارکەرەوەیەن بۆ ئەمریکا.

مایک پۆمپیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، رایگەیاندوە، دۆزینەوەی کەرەستەی ئەتۆمی شاراوە و دەستگیرکردنی چاودێرێکی نێودەوڵەتی پۆرۆگرامی ئەتۆمی لەئێراندا پەیامی ئاگادارکەرەوەیەن بۆ ئەمریکا.
ئەو هەنگاوانەی ئەمدواییەی ئێران کارێکی مەترسیدار و هەڕەشەئامێزە بۆ ئەمریکا و پێویستە لەوپەیامە تێبگەین

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رونیشیکردەوە ئەو هەنگاوانەی ئەمدواییەی ئێران کارێکی مەترسیدار و هەڕەشەئامێزە بۆ ئەمریکا و پێویستە لەوپەیامە تێبگەین.
پێویستە کۆماری ئیسلامی ئێران هەماهەنگی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بکات

لەبەشێکی دیکەی تویتەکەیدا، پۆمپیۆ رایگەیاندوە پێویستە کۆماری ئیسلامی ئێران هەماهەنگی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بکات.

لەکۆتایشدا پەیامێکی هەڕەشەئامێزی ئاراستەی ئێران کردوە و نوسیویەتی، " بەردەوامبونی ئێران لەسەر زیادکردنی چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتە زیاتر پەراوێزدەخات." 

کۆتایی هەفتەی رابردو کۆماری ئیسلامی ئێران قۆناغی چوارەمی کەمکردنەوەی پابەندبونی خۆی بەرێککەوتنە ئەتۆمییەکەی 2015-ی نێوان ئێران و رۆژئاوا راگەیاند و دواتریش چاودێرێکی پرۆگرامە ئەتۆمییەکانی سەربە نەتەوە یەکگرتوەکانی دەستگیرکرد بەبیانوی هەڵگرتنی ماددەی تەقینەوە.

نیشانەکردن :

#ئێران_ئەمریكا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP