بەپەلە

ھەسەدە ئاماری شەهید و بریندارەکانی 24 کاتژمێری رابردوی بڵاوکردەوە

- 11/9/2019 2:43:00 PM 3896 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ناوەندی راگەیاندنی ھێزەكانی سوریای دیموكرات (ھەسەدە) رایگەیاند، لەمیانی شەڕ و روبەڕوبونەوەکانیاندا لە 24 كاتژمێری رابردودا لەگەڵ سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتە 12 شەڕڤان شەهیدبون و حەوتی دیکەش برینداربون.

ناوەندی راگەیاندنی ناوەندی راگەیاندنی ھێزەكانی سوریای دیموكرات (ھەسەدە) لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، "لە ماوەی 24 كاتژمێردا لە گوندەكانی سەر بە تەل تەمر شارۆچكەی عەین عیسا شەڕ لەنێوان شەڕڤانان و چەكدارانی توركیا رویداوە".
لە ئەنجامی شەڕو پێکدادانەکاندا 13 چەكداری ھێزەكانی توركیا كوژراون و 19ی دیكەش برینداربون

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، "لە ئەنجامی شەڕو پێکدادانەکاندا 13 چەكداری ھێزەكانی توركیا كوژراون و 19ی دیكەش برینداربون، ھەروەھا 12 شەڕڤان شەهیدبون و حەوت شەڕڤانی دیكەش برینداربون".
نۆی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ سوپای تورکیا بە پاڵپشتی گروپە چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتە هێرشی کردەسەر رۆژئاڤای کوردستان

 

نۆی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ سوپای تورکیا بە پاڵپشتی گروپە چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتە هێرشی کردەسەر رۆژئاڤای کوردستان، دواتر بەکۆی دەنگ وڵاتانی ئەندامی لە یەکێتی ئەوروپا ئیدانەی ئەو هێرشەی سەر رۆژئاڤایان کرد، سەرەڕای بڕیاری ئاگربەست تا ئێستا هێرشەکان بەردەوامن.
سوپای توركیا و میلیشیاكانی سوریای سەر بە تورکیا، لە شەڕەكانی 24 كاتژمێری رابردو فڕۆكەی بێفڕۆكەوانیان دژی شەڕڤانان بەكارھێناوە

 

ھەسەدە باسی لەوەشکردوە، سوپای توركیا و میلیشیاكانی سوریای سەر بە تورکیا، لە شەڕەكانی 24 كاتژمێری رابردو فڕۆكەی بێفڕۆكەوانیان دژی شەڕڤانان بەكارھێناوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP