عادل عەبدولمەهدی وەڵامی پەیامەکەی سیستانی دایەوە
عەبدولمەهدی: چاکسازی لە کۆمسیۆن، یاسای هەڵبژاردن و موچەی پلەباکاڵان دەکەین

- 11/9/2019 2:08:00 PM 4123 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆک وەزیرانی عێراق وەڵامی داواکاری عەلی سیستانی، مەرجەعییەتی باڵای شیعەکانی دایەوە و رایگەیاند، موچەی پلەباڵاکانی بۆ %50 کەمدەکرێتەوە و یاسای خانەنشینی، کار و چاودێری تەندروستی هەمواردەکرێتەوە.
خۆپیشاندانەکانی عێراق گەورەترین جوڵانەوەی ناڕەزایین لە دوای ساڵی 2003ەوە

 

عادل عەبدولمەهەدی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا وەڵامی داواکاری عەلی سیستانی، مەرجەعییەتی باڵای شیعەکانی دایەوە و  رایگەیاند، "خۆپیشاندانەکانی عێراق گەورەترین جوڵانەوەی ناڕەزایین لە دوای ساڵی 2003ەوە و نیشانەی هۆشیاری گەلی عێراقە".
حکومەت پشتیوانی لە داواکاری خۆپیشاندەران دەکات و  لە رێگەی رێکارە دیموکراسییەکانەوە هەوڵەکانی بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان دەستپێکردوە

 

ئاماژەی بەوەکردوە، حکومەت پشتیوانی لە داواکاری خۆپیشاندەران دەکات و  لە رێگەی رێکارە دیموکراسییەکانەوە هەوڵەکانی بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان دەستپێکردوە، لە چوارچێوەیەشدا "موچەی پلەباڵاکانی بۆ %50 کەمدەکرێتەوە و یاسای خانەنشینی، کار و چاودێری تەندروستی هەمواردەکرێتەوە".
شەهید و بریندارەکانی خۆپیشاندانەکان هەمو قەرەبویەکی ماددی و مەعنەوی دەکرێنەوە

 

عەبدولمەهەدی باسی لەوەشکردوە، "شەهید و بریندارەکانی خۆپیشاندانەکان هەمو قەرەبویەکی ماددی و مەعنەوی دەکرێنەوە و هەمو ئەوانەی تاوانیان بەرامبەر خۆپیشاندەران ئەنجامداوە لە هەر پلە و پۆستێکدابن  دەدرێنە دادگای تاوانەکان و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت".
یەکێک لە داواکارییەکانی خۆپیشاندەران بریتیە لە گۆڕانکاری وزاری گشتگیر

 

سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەوەشی خستوەتەڕو، یەکێک لە داواکارییەکانی خۆپیشاندەران بریتیە لە گۆڕانکاری وزاری گشتگیر، ئەوان بەرنامەیەکی فراوانی گۆڕانکاری وزاریان داڕشتوە کە دور دەبێت لە بەشبەشێنەی سیاسی و پێویستە دەزگاکانیشیان زیاتر شەفاف، گەنجانە و توانادارتر بن.
ئەگەر حکومەتی پێش ساڵی 2003 حکومەتێکی یەک حزبی بوبێت کە هەمو شتەکانی کۆنتڕۆڵکردوە، ئەوا حکومەتی دوای ساڵی 2003 بوەتە حکومەتی بەشبەشێنە کە وایکردوە گەندەڵی بڵاوبێتەوە

 

عەبدولمەهدی دەشڵێت، ئەگەر حکومەتی پێش ساڵی 2003 حکومەتێکی یەک حزبی بوبێت کە هەمو شتەکانی کۆنتڕۆڵکردوە، ئەوا حکومەتی دوای ساڵی 2003 بوەتە حکومەتی بەشبەشێنە کە وایکردوە گەندەڵی بڵاوبێتەوە و حکومەت نەتوانێت بە ئەرکی خۆی هەستێت، بۆیە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانیان راسپاردوە یاسایەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنەکان ئامادەبکات.
کاتێک هێڵەکانی ئینتەرنێت بۆ بڵاوکردنەوەی وتاری رەق و توندوتیژی، پەکخستنی جوڵەی ژیانی هاوڵاتیان بەکاردەهێنرێت، حکومەت ناچارە رێگری لەو هەوڵە بکات

 

سەبارەت بە راگرتنی هێڵەکانی ئینتەرنێتیش سەرۆک وەزیرانی عێراق رونیکردەوە، ئەوان پشتیوانی لە مافی ئازادی رادەبڕین دەکەن، بەڵام کاتێک هێڵەکانی ئینتەرنێت بۆ بڵاوکردنەوەی وتاری رەق و توندوتیژی، پەکخستنی جوڵەی ژیانی هاوڵاتیان بەکاردەهێنرێت، حکومەت ناچارە رێگری لەو هەوڵە بکات هەروەکو چۆن لە کاتی تاقیکردنەوەکانیشدا هەمان رێکار بۆ رێگیرکردن لە گزیکردن بەکاردەهێنن، لە رۆژانی ئایندەشدا بە گوێرەی رێکارە کاتییەکان و لە کاتی زۆر پێویستدا و بۆ یارمەتیدانی چاکسازییە راستەقینەییەکان سودی لێوەردەگیرێت.
حکومەت لە چەند رۆژی داهاتودا رێکاری پێویستی یاسایی و دەستوری پەیوەست بە فەرمانی 237ی تایبەت بە هێشتنەوەی چەک تەنها لە دەستی دەوڵدا دەگرێتەبەر

 

لە کۆتایشدا هاتوە، حکومەت لە چەند رۆژی داهاتودا رێکاری پێویستی یاسایی و دەستوری پەیوەست بە فەرمانی 237ی تایبەت بە هێشتنەوەی چەک تەنها لە دەستی دەوڵدا دەگرێتەبەر، هەڵمەتی روبەڕوبونەوەی گەندەڵیش بەردەوام دەبێت و هەمو ئەوانەی بە یاسایی دەوڵەمەند بون دەدرێنە دادگا، هەروەها چارەسەری بۆ کێشەی بێکاری و باشتکردنی پڕۆژەکان و بەدیهێننای دادپەروەری لە پڕۆژەکاندا لەگەڵ روبەڕوبونەوەی پشێوی دەگیرێتەبەر.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP