دو کۆڵبەری کورد لەسەر سنوری هەرێمی کوردستان و ئێران بەگولـلە برینداربون

- 11/9/2019 12:05:00 PM 1199 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی قەڵادزێ رایگەیاند، دو کۆڵبەری خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان لەسەر سنور هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران بە گوللە بریندارکراون، بەیانی ئەمڕۆش گەیەندرانە نەخۆشخانەی قەڵادزێ.
دو هاوڵاتی کوردی ئێران کە تەمەنی یەکێکیان 19 ساڵە و ئەوی دیکەشیان 25 ساڵە بە برینداری گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی قەڵادزێ

 

عوسمان ئەحمەد، بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی قەڵادزێ بە خەندان-ی ڕاگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە دو هاوڵاتی کوردی ئێران کە تەمەنی یەکێکیان 19 ساڵە و ئەوی دیکەشیان 25 ساڵە بە برینداری گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی قەڵادزێ.
لەلایەن تیمەکانی کارمەندانی نەخۆشخانە چارەسەری پێویست بۆ هەردو بریندرەکە کراوە

 

ئاماژەی بەوەشکرد، لەلایەن تیمەکانی کارمەندانی نەخۆشخانەی قەڵادزێ چارەسەری پێویست بۆ هەردو بریندرەکە کراوە.
ئەو دو کۆڵبەرە دانیشتوی شاری سەردەشتن لە رۆژهەڵاتی کوردستان و بەمەبەستی پەیداکردنی بژێوی ژیانیان لە ناوچەکانی سەر سنور کاریان کردوە

 

بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی قەڵادزێ باسی لەوەشکرد، ئەو دو کۆڵبەرە دانیشتوی شاری سەردەشتن لە رۆژهەڵاتی کوردستان و بەمەبەستی پەیداکردنی بژێوی ژیانیان لە ناوچەکانی سەر سنور کاریان کردوە.

لە سنوری نێوان رۆژهەڵاتی کوردستان و باشوری کوردستان سەدان هاوڵاتی کورد کاری کۆڵبەری دەکەن و شتومەک لەنێوان سنورەکانی عێراق و ئێران دەگوازنەوە

 

لە سنوری نێوان رۆژهەڵاتی کوردستان و باشوری کوردستان سەدان هاوڵاتی کورد کاری کۆڵبەری دەکەن و شتومەک لەنێوان سنورەکانی عێراق و ئێران دەگوازنەوە، هەندێک جار ئەو کۆڵبەرانە توشی روداوی مەترسیدار دەبنەوەو لەلایەن پاسدارانی ئێرانییەوە تەقەیان لێ دەکرێت.

مامەڵەکردنی هێزە ئەمنییەکانی ئێران لەگەڵ ئەو کەسانەی لەسەر سنورەکان کاردەکەن بوەتەجێگای رەخنەی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان

 

ئەوە لە کاتێکدایە مامەڵەکردنی هێزە ئەمنییەکانی ئێران لەگەڵ ئەو کەسانەی لەسەر سنورەکان کاردەکەن بوەتەجێگای رەخنەی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و ئاماژە بەوەدەکەن، لەکاتی دەستگیرکردن و رێگیریکردن لە کۆڵبەرەکان هێزە ئەمنییەکان مامەڵەیەکی ناشایستە لەگەڵ ئەو کەسانەدا دەکەن.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP