یادی لە دایکبونی پێغەمبەری ئیسلام دەکرێتەوە

- 11/9/2019 11:44:00 AM 2503 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان یادی لە دایکبونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) دەکرێتەوە و چەندین بۆنە و مەراسیمی ئاینی بەڕێوەدەچێت.

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی رایگەیاند، بەبۆنەی یادی لەدایکبونی سەرەوەری مرۆڤایەتی پێغەمبەری مەزنمان ( محمد ) سەلامی خوای لێبێت، ئەمڕۆ دوەمین ڤیستیڤاڵی ناوەندی لەلایەن ئەوقافی پارێزگای ھەولێر بەڕێوەدەچێت.

هاوکات پەیامنێری خەندان لە شاری هەولێر رایگەیاند، لە بەیانی ئەمڕۆوە ژمارەیەکی زۆر لە نزیک قەڵای پایتەخت کۆبونەتەوە و یادی لە دایکبونی پێغەمبەری ئیسلام دەکەنەوە.

ساڵانە لە شارەکانی هەرێمی کوردستان یادی لە دایکبونی پێغەمبەری ئیسلام بەرزرادەگیرێت و چەندین مەراسیم و ئاهەنگ بەڕێوەدەچێت و هاوڵاتیان خواردن و شیرینی دەبەخشنەوە.

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP