کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان

- 11/9/2019 10:04:00 AM 5048 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ لە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەوری جیاجیا.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینیەکانی ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ لە هەولێر ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەوری جیاجیا و سبەی یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت.

کەشناسی  ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەمڕۆ و سبەی لە شارەکانی سلێمانی، دهۆک و کەرکوک ئاسمان ساماڵ دەبێت.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP