هاوپەیمانی فەتح: پشتیوانی لە لێپرسینەوە لە هەمو ئەوکەسانە دەکەین لە دوای 2003ەوە لە گەندەڵی تێوەگلاون

- 11/9/2019 9:06:00 AM 1050 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

هاوپەیمانی فەتح رایگەیاند، پشتیوانی لە هەموارکردنەوەی دەستوری عێراق و لێپرسینەوەی لە هەمو ئەو کەسانە دەکەن کە لە دوای ساڵی 2003ەوە لە گەندەڵی تێوەگلاون.
هاوپەیمانیەتییەکەمان پشتیوانی لە هەموارکردنە دەستورییەکان لە هەر بڕگە و مادەیەکدا دەکەن کە گۆڕانکاری تێیدا پێویست بێت

 

ئەحمەد ئەسەدی، وتەبێژی هاوپەیمانی فەتح لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاندوە، هاوپەیمانیەتییەکەیان پشتیوانی لە هەموارکردنە دەستورییەکان لە هەر بڕگە و مادەیەکدا دەکەن کە گۆڕانکاری تێیدا پێویست بێت، هاوکات پشتیوانی لە دەرچونی یاسای دڵنیای تەندروستی و دابەشکردنی زەوی بەسەر هاوڵاتیاندا دەکەنە.
باوەڕی تەواومان بە رۆڵی مەرجەعییەت و رێنماییەکانی بۆ چارەسەکردنی نارەزاییەکانی عێراق هەیە و پشتیوانی پەیامەکانی دەکەن

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، هاوپەیمانی فەتح (دوەم بەهێزترین هاوپەیمانییە لە ناو پەرلەمانی عیراق و خاوەنی 47 کورسیە) پشتیوانی لە هێزە ئەمنییەکانی عێراق و خۆپیشاندانانی ئاشتیانەی هاوڵاتیان دەکات، دەشڵێت ئەوان باوەڕی تەواویان بە رۆڵی مەرجەعییەت و رێنماییەکانی بۆ چارەسەکردنی نارەزاییەکانی عێراق هەیە و پشتیوانی پەیامەکانی دەکەن.

لەیەکی تشرینی یەکەمی ئەمساڵەوە بە هەزاران خۆپیشاندەرەی بەغدا و شارەکانی ناوەڕاست و خواری عێراق بە مەبەستی داواکردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان  و گۆڕینی سیستمی حکومڕانی لەسەر شەقامن و لە ئێستاشدا خۆپیشاندەران نارەزاییەکانیان بۆ مانگرتن گۆڕیوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP