"داگیركاریەكانی توركیا بەردەوامە"
مەزڵوم كۆبانی: پاش ئاگربەست هەزار و 100 كیلۆمەتر دوجا لە لایەن توركیاوە داگیركراوە

- 11/8/2019 10:14:00 PM 3366 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) رایگەیاند، لەشكرێشیەكانی توركیا لە باكور و رژهەڵاتی فورات بەردەوامی هەیە"، هاوكات زیانەكانی ئەو هێرشانەی توركیای خستەڕو.

مەزڵوم كۆبانی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) ئەمرۆ هەینی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر رایگەیاند "لەشكركێشیەكانی سوپای توركیا و گروپە جیهادییەكانی سەر بەو سوپایە بەردەوامە و بە تێپەڕبونی هەر كاتژمێرێك خاكی زێدەتر داگیردەكەن".

نوسویشیەتی "پاش رێككەوتنی ئاگربەستەكە كە لەگەڵ توركیادا ئەنجامدراوە، سوپای ئەو وڵاتە 182 فەرمانجەی هەسەدە و دەیان هاوڵاتی سیڤیل-ی شەهیدكردوە".

ئاماژەی بەوەشكردوە "هەر لە ئەنجامی هێرشەكانی دوای ئاگربەست لە لایەن توركیاوە، 30 هەزار هاوڵاتی سیڤیل ئاوارە و بێ لانە بون، هەزار و 100 كیلۆمەتر دوجا-ش لە لایەن ئەو سوپایەوە داگیركراوە".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP