بەپەلە

سەبارەت بە كردنەوەی ڕێگەی کەلار-دەربەندیخان، قائیمقامیەتی كەلار رونكردنەوە دەدات

- 11/8/2019 9:57:00 PM 4008 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەبارەت بە كردنەوەی ڕێگای کەلار-دەربەندیخان، قائیمقامیەتی قەزای كەلار رایگەیاند، دواكەوتنی كردنەوەی ریگاكە بەهۆی فراوانكردنیەوە بوە.

قائیمقامیەتی قەزای كەلار لە رونكردنەوەكەیدا ئاماژەی بەوەكردوە "کارکردن و قیرتاو کردنی ڕێگەی کەلار - دەربەندیخان تەواو بوە و قەرار وابو ئەمڕۆ هەینی ئەو رێگە سەرەكیە بکرێتەوە، بەڵام لەبەر ئەوەی کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەی دوساید کردنی ڕێگەی کەلار - دەربەندیخان ئەو ڕێگە داخستنەیان بە هەل زانیوە بۆ فراوانكردنی، كردنەوەی رێگەكە دواخراوە".

ئاماژە بەوەشكراوە، " كۆمپانیاكە لەناوچەی قەترە چەند گرد و تەپۆلکەیەکی کەنار شەقامەکەیان تێک ڕوخاندوە بەمەبەستی فراوانکردنی، هەر بۆیە ئاگاداریان کردین کە ڕێگەکە گیراوەو نەتوانراوە پاک بکرێتەوە".

بەپێی راگەیەندراوەكەی قائیمقامیەتی كەلار، "بەیانی تەواوی شەقامەکە پاک دەکرێتەوەو تەواو دەبێت، ڕێگەی سەرەکی دەربەندیخان-كەلار بۆ سبەی شەو دەکرێتەوە،هەر بۆیە ئاگاداری شۆفێران دەكەینەوە سبەینێ شەممە ڕێگەکە ناکرێتەوە".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP