بە 17 موشەك بنكەی سەربازی قیارە لە نەینەوا كرایە ئامانج

- 11/8/2019 9:43:00 PM 15591 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سوپای عێراق رایگەیاند، بنكەی سەربازی قیارە لە باشوری پارێزگای نەینەوا، بە 17 موشەكی كاتیۆشا كرایە ئامانج.

لە راگەیەندراوێكدا، سوپای عێراق ئەمشەو هەینی رایگەیاند "17 موشەك ناوچەیەكی نزیك بنكەی سەربازی قیارە لە باكوری شاری موسڵ كرایە ئامانج، كە ئەو بنكەیە هێزەكانی سوپای ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا-ی لێ دەمێنێتەوە".

ئاماژەی بەوەشكردوە "دەرەنجامی ئەو هێرشە موشەكیە، زیانی گیانی لێنەكەوتوەتەوە و زیانی زۆری ماددی نەگەیاندوە".

لەكاتێكدا هیچكام لە سوپای عێراق و سەرچاوە ئەمنیەكان سەبارەت بە سەرچاوەی ناردنی ئەو موشەكانەوە زانسیاریان نەخستوەتەڕو، هیچ لایەنێكیش تا ئێستا بەرپرسیاریەتی خۆی لەو هێرشە رانەگەیاندوە".

سەرچاوەیەكی ئەمنیش بە دەزگاكانی هەواڵی راگەیاندوە "هێزە ئەمنیەكان بەردەوامن لە پشكنین و لە شوێنی روداوەكە بەدوای زانیاریدا دەگەڕێن تا بیانگەیەنێتە سەرچاوەی موشكەكان".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP