نەتەوە یەكگرتوەكان: گومان هەیە بۆردومانكردنی ناوەندە پزیشكیەكانی سوریا "ئەنقەست" بێت

- 11/8/2019 9:37:00 PM 5484 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وتەبێژی رێكخراوی جیهانی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند، لە شەش مانگی رابردودا زیاتر لە 61 ناوەندی پزیشكی پارێزگای ئیدلیب لە سوریا بۆردومانكراوە و وا دەرەدەكەوێت بە ئەنقەست ئەو كارە ئەنجامدرابێت.

رۆبێرت كۆڵفیڵ، وتەبێژی رێكخراوی جیهانی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ مافەكانی مرۆڤ ئەمرۆ هەینی رایگەیاند، لە ماوەی شەش مانگی رابردودا 61 ناوەندی پزیشكی پارێزگای ئیدلیب لە سوریا بۆردومانكراوە، كە بۆردومانكردنی چوار لەو ناوەندانە لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا بوە، پێشیان وایە لە لایەن سوپای سوریاوە بە ئەنقەست ئەو كارە ئەنجامبدرێت".

ئاماژەی بەوەشكرد "هەندێك لەو ناوەندە پزیشكیانە زیاتر لە جارێك بۆردومانكراون، ناتوانین بە تەواوی بڵێین هەمو هێرشە ئاسمانیەكان بە ئەنقەست بوە، بەڵام بە شێوەیەكی بەرفراوان روداوەكان ئەوە دەسەلمێنن كە هێزەكانی سوپای سوریا بە ئەنقەست هێرشیان كردوەتە سەر ناوەندە پزیشكیەكان، گەر هەمویان نەبێت هەندێكیان".

لە درێژەی وتەكانیدا وتەبێژی نەتەوە یەكگرتوەكان وتی "ناكرێت سەرجەمیان بە رێكەوت بوبێت، چونكە ژمارەی ئەو ناوەندانەی بەر بۆردومان كەوتون زۆرە"، وتیشی گەر بسەلمێندرێت هەر كامێك یان هەندێك لەو هێرشانە بە ئەنقەست ئەنجامدراوە، كارەكە بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ هەژماردەكرێت".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP